چی ڕوودەدات ئەگەر تەوەرەی زەوی ستوونی بێت نەک لار بەپلەی 23,5؟
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم[1]
سوڕانەوەی زەوی بەدەوری تەوەرێکی لار بەگۆشەی 523، 5 هۆکارە بۆ ڕوودانی دیاردەی شەو و ڕۆژ، و تا نیوە گۆی زەوی ڕۆژ دەبێت و نیوەکی تردا شەو دەبێت، و هۆکاری دروستبوونی وەرزەکان دەگەرێتەوە بۆ لاری تەوەری زەوی لە کاتی سوڕانەوەی بە دەوری خۆردا، و وەرزەکان دەگۆرین لە نێوان هەردوو نیوە گۆی زەوی، ئەگەر لە نیوەگۆی باکوور زەوی هاوین بوو ئەوە نیوەگۆی باشوور زەوی زستانە
$گرانگترین ئەنجامەکانی ستوونی تەوەرەی زەوی$
ئەگەر تەورەی زەوی ستوونی بێت ئەوە سوڕانەوی زەوی بەدەوری خۆردا هیچ بەها ونرخێکی نابێت و بێ کاریگەر دەبێت لە سەر ئاووهەوادا، و دیاردەی ڕوودانی چوار وەرزەکەی ساڵ ون دەبێت و بارودۆخی کەش و ئاووهەوا بەدرێژای ساڵ نەگۆڕ دەبێت.
لاری تەوەرەی زەوی هۆکارێکی گرنگە بۆ دەرکەوتنی ژیان لەسەر ڕووی زەوی، چونکە لاری تەوەرەی زەوی لە کاتی سوڕانەوی زەوی بەدەوری خۆردا هۆکارە بۆ ڕوودانی چوار وەرزەکەی ساڵ و دابەشبوونی تیشکی خۆر هەموو ڕۆژێکی بەشێوەیەکی جیاواز بەسەر ناوچەکانی ڕووی زەویدا، جا ئەگەر تەوەرەی زەوی ستوونی بێت ئەوە تیشکی خۆر بەدرێژایی ساڵ بەشێوەیەکی ستوونی دەکەوێتە سەر هێڵی کەمەرەیی، ئەمەیش دەبێت هۆی دەرکەوتنی ناوچەی هاوینی هەمیشەیی و ناوچەی زستانی هەمیشەیی لەسەر ڕووی زەوی و ناوچەی جێگۆڕ لە نێوانیاندا.
یەکسان بوونی درێژی شەو و ڕۆژ لە هەموو لایەکی سەر ڕووی زەوی، چونکە تیشکی خۆر بەدرێژایی ساڵ بەشێوەیەکی ستوونی دەکەوێتە سەر هێڵی کەمەرەیی.
دابەش بوونی تیشکی خۆر بەشێوەیەکی نایەکسان لەسەر ڕووی زەوی دەبێت وێرانکردنی سیستەمەکانی کەش و ئاووهەوا لە سەر ڕووی زەوی.
جیاوازی پلەی گەرمی لە نێوان ناوچەکان لەسەر بازنە پانە جیاوازەکاندا دەبێت هۆی دروست بوونی جیاوازی گەورە لە بڕی پەستانی هەوا لە ناوچە جیاوازەکاندا، و دروست بوونی جیاوازی لە خێرای با و شێوەکانی دابارین.
باری زیندەوەرەکان زۆر سەخت دەبێت، چونکە نازانین چ جۆرە زیندەوەرێک توانای ئەوەی هەیە کە خۆی لەگەڵ ئەو جۆرە ئاووهەوایە دا بگونجێنێت، بۆ نموونە هەندێک ئاژەڵ لە وەرزی هاوینی گەرمدا دەچێتە قۆناغی متبوون بۆ خۆ پاراستن لە گەرمی هاوین و لە وەرزە مامناوەندەکان دەردەکەوێت بۆ بەدەستهێانی خۆاردن، بەڵام ئەگەر وەرزی هاوینی بەدرێژای ساڵ بێت ئەو کاتە چی ڕوودەدات.
ئاووهەوا و بەتایبەتی پلەی گەرمی نەگۆر دەبێت لە سەر گۆی زەوی چونکە تیشکی خۆر بەشێوە ستوونی دەکەوێتە سەر هێڵی کەمەرەیی و بەشێوەیەکی لار بەسەر ناوچەکانی تری ڕووی زەوی دەکەوێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی بەدرێژایی مێژوو.