ناونیشان: بەردی نیشتوو
بەهۆی کاریگەری هۆکارە دەرەکیەکان لەئەنجامدانی کرداری کەشکاری و ڕاماڵێنی بەردی ئاگرین و پاشان گواستنەوەی ماددە ورد بووەکان و نیشاندنی لە شوێنێکی نزمدا (لەناو ئاو یان هەوادا مادەکان دەگۆێزرێتەوە) و بەهۆی دروست بونی پەستان لەسەر ئەم نیشتەنیانە، ئەوا ڕەق دەبن و بەردی نیشتەنی دروست دەبێت.
بەردی نیشتەنی بەچەند تایبەتمەندیەک جیادەکرێتەوە؟
1- زۆربەی بەردی نیشتو لەسەڕ شێوەی چینی هاوتەریب دروست دەبن، بەڵام چینەکانی لە ڕووی ئەستوری و قەبارەوە جیاوازن.
2- بەردی نیشتوو پاشماوەی بونەوەرە زیندوەکانی تێدایە، لەم ڕوەوە زانایانی بواری جێولۆجیا سودی لێوەردەگرن لەدیاریکردنی تەمەنی بەردەکاندا.
3- لە کاتی دروست بونی پەستانی ناوەکی لەسەر ئەم بەردانە، ئەوا توشی چەمانەوە دەبن نەک شکان.
گرنگترین جۆرەکانی بەردی نیشتوو:
بەردی لمین و بەردی قوڕین و بەردی جیڕی و بەردی کاربۆنی، کە بەهۆیانەوە بەردی خەڵوزی بەردین پێکدێت.
بەشێوەیەکی گشتی دروستبوونی بەردی نیشتوو لە ئەنجامی نیشتنی نیشتەنی لە بنکەی دەریا و زەریاکان یان لەسەر ڕووی زەوی وەک نیشتەنیە هەواییەکان و خاکی لویس یان نیشتن بەهۆی لافاوی ڕووبارەکان یان نیشتەنیە سەهۆڵیەکانەوە دروست دەبێت.
سەرچاوە: پەرتووکی دەروازەیەک بۆ زانستی جوگرافیای سروشتی.
نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل[1]