ناو: ڕەسوڵ
نازناو: ڕەسوڵی بارامی
ناوی باوک: بەهرام
ڕۆژی لەدایکبوون: #26-06-1972#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو ڕەسوڵ بەهرام فەرەج
ناسراوم بەڕەسوڵی بارامی
لە 26ی حوزیرانی ساڵی 1972 لە گوندی گۆڕی گنوژ سەربە ناحییەی مەیدان شارۆچکەی #خانەقین# پارێزگای دیالە واتا باقوبە لەدایک بومە، پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول ئاوارەی وڵاتی ئێران بوینە وەک زۆربەی گەلی کورد، ساڵی 1976گەڕاینەوە بۆ ئێراق، گوازراینەوە بۆ ناحییەی دەوائیە سەربە شارۆچکەی شەترە پارێزگای ناسریە، دوای ساڵێک گەڕاینەوە بۆ #کوردستان# لەشارەدێ باوەنوور، ساڵی 1978 نرامە قوتابخانە، هەر لەسەرەتای منداڵیمەوە حەزێکی زۆرم بۆ وەرزش هەبوو بەتایبەت تۆپی پێ لە تەمەنی منداڵییەوە دەستم بەیاری تۆپێ پێ کرد بەڵام تەمەنی یاری کردنم زۆر کەم بوو بەهۆی پێکانێکی سەخت، دواتر ڕوم کردە دنیای ناوبژیوانی، بەوەیشەوە نەوەستام ساڵی 1992 دەستم کرد بەکاری بێژەری بە زمانی عەرەبی یەکەم کەس بومە لەسەر ئاستی گەرمیان توانیم بێژەری بە زمانی کوردی بکەم لە ساڵی 2000 خاوەنی خەڵاتی قەڵغانی فیدراسیونی تۆپی پێی کوردستانم. خاوەنی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆرم 8ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەی ڕوژانەی وەرزش بوم لە ڕادیوی دەنگ لە شاری کەلار هەر وەها 8مانگ پێشکەشکاری بەرنامەی وەرزشی بومە لە ڕادیۆی میللەت ساڵی 2009 پەیامنێری دەنگی یەگرتوو بومە وەک پەیامنێری وەرزشی، ساڵێک لەکەناڵ 24 وەک بێژەر یارییەکانی خولی کوردستانم گواستوەتەوە، لە پەیجەکانی بۆکان HDو کەلار سپۆرت بێژەر بومە. هەروەها ساڵانە لە یادی کۆچی دوای باوکم وەک ڕێزێک خەڵاتی بارامی پێشکەشی چالاکترین ڕۆژنامەنووسی ساڵ دەکەم، هەروەها ماوەی دوساڵە لە تەلەڤزیۆنی ئاییندە یارییەکانی خولەناوخۆییەکانی کوردستان و یارییە جیهانییەکان ئەگوازمەوە وەک بێژەر. جگە لە وەرزش خاوەنی دەیان کۆڕی شعری و ئەدەبی و سیاسیم.
هەروەها دەستم هەیە لە کاری خێرخوازی لەگەڵ هاوڕێیانم. کۆتا کاری خێرخوازیشم کەمپینێک بوو بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی #هەولێر#. [1]