ناونیشان: وەرگەڕانی زستانە
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم
وەرگەڕانی زستانە لە 21/12/2021 یان 22 ڕوودەدات و پێشوازی لە یەکەم ڕۆژی زستان دەکەین کە بۆ ماوەی نزیکەی90 ڕۆژ دەبێت و تاکو 20 / 3/ 2022 بەردەوام دەبێت.
هۆکاری ڕوودانی وەرگەڕانی زستانە.
هۆکاری ڕوودانی وەرگەڕانی زستانە، خۆر ستوونی دەبێت لەسەر خولگەی کارژۆڵە و بەمەش نزمترین ئاست لە سەر ئاسۆ تۆمار دەکات لە نیوە گۆی باکووری زەوی و 21 /12 لە نیوە گۆی باکووری زەوی درێژترین شەو تۆمار دەکرێت کە دەگاتە نزیکەی 14 کاتژمێر و کورترین ڕۆژ تۆمار دەکرێت کە دەگاتە نزیکەی 10 کاتژمێر، پاشان ڕۆژ وردە وردە درێژ دەبێتەوە.
وەرگەڕانی زستانە چییە.
وەرگەڕانی زستانە بریتییە لەو دوو ماوەیە کە ڕێڕەوی خۆر لە ئاسمان دوردەکەوێتە بۆ ئەو پەڕی باشوور لە نیوە گۆی باکوور لە 21 یان 22 کانونی یەکەم)، لە وەرگەڕانی زستانە خۆر کورترین ڕێگا دەگرێتە بەر لە ئاسمان، بۆیە ڕۆژ کورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت،
وەرگەڕانی زستانە سەرەتایی وەرزی زستانە کە تاکو لەنگەری بەهارە بەردەوام دەبێت واتا (20 یان 21 ئادار لە نیوە گۆی باکوور زەوی و 22 23 ئەیلول لە نیوە گۆی باشوور زەوی).
کەی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات ؟
وەرگەڕانی زستانە لە ڕۆژی (20 یان 21 کانونی یەکەم ڕوودەدات.
بۆچی کاتەکانی وەرگەڕانی زستانە دەگۆڕێت ؟
هۆکاری سەرەکی گۆڕانی کاتەکانی وەرگەڕانی زستانە دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی ڕۆژمێری، چونکە ڕۆژمێری زاینی کە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا پەیڕەو دەکرێت ماوەکەی 365 ڕۆژە لە ساڵی ئاسایی و 366 ڕۆژە لە ساڵی پڕ.
وەرگەڕانی زستانە و وەرزەکان.
زەوی بەیەک خێرایی نا خولێتەوە لە خولگە هێلکەییەکەی، بۆیە وەرزەکان یەکسان نابێت، خۆر پێویستی بە 92.8 یان 93.6 یان 89.0 ڕۆژ هەیە بۆ خولانەوی لە لەنگەری بەهارە بۆ وەرگەڕانی هاوینە بۆ لەنگەری پایزە بۆ وەرگەڕانی زستانە، شوێنی خولگەیی زەوی بۆ خۆر لە ماوەی خولی وەرزەکان، ئەم دیاردەیە بەهۆی گۆڕانی بەرزی خۆر لەسەر ئاسۆ لە ماوەی ساڵدا هەروەها هۆکاری ڕوودانی وەرزەکانە.
$کۆمەڵێک ڕاستی دەرباری وەرگەڕانی زستانە.$
1- وەرگەڕانی زستانە لە یەک کات لە سەر هەموو شوێنێکی سەر گۆی زەوی ڕوودەدات.
2- کاتێکی وەرگەڕانی زستانە لە نیوە گۆی باکووری زەویدا ڕوودەدات جەمسەری باکوور نزیکەی 23.4 پلە لە خۆر دوور دەکەوێتەوە بەڵام لە دوای 6 مانگ جەمسەری باشوور نزیکەی 23.4 پلە لە خۆر دوور دەکەوێتەوە.
3- لاری تەوەرەی زەوی، هۆکاری ڕوودانی وەرزی زستان و هاوینە، چونکە زەوی بەشێوەیەکی ڕاست ناسووڕێتەوە بەڵکو لە تەوەرەکەی لار دەسوڕێتەوە.
4- لە وەرگەڕانی زستانە نیوە گۆی باکووری زەوی دەگاتە ئەو پەڕی دووری لە خۆر لە ساڵدا.
5- خۆر ستوونی دەبێت لەسەر خولگەی کارژۆڵە، لە نیوە گۆی باکووری زەوی زستان دەبێت و لە نیوە گۆی باشووری زەوی هاوین دەبێت.
6- وەرگەڕانی زستانە لە ۆژی سێ شەممە دەست پێدەکات، ئەمەش یەکەم ڕۆژی وەرزی زستان.
7- وەرگەڕانی زستانە لە نیوە گۆی باکووری زەوی دەبێت.
8- درێژ وەزی زستان دەگاتە نزیکە 90 ڕۆژ.
9-وەرگەڕانی زستانە دیاردەیەکی فەلەکییە بەهۆی لاری تەوەرەی زەوی و خولانەوەی بەدەوری خولگەی خۆر ڕودەدات.
10- لە جەمسەری باکوور شەو بەردەوام دەبێت تاکو لەنگەری بەهارە و بەپێچەوانە لە جەمسەری باشوور ڕۆژ بەردەوام دەبێت تاکو لەنگەری بەهارە.
11- لە ڕۆژی وەرگەڕانی زستانە بەرەبەیان دوا دەکەوێت و خۆر هەڵاتن لە ئەوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
12- لە ڕۆژی وەرگەڕانی زستانە لە 21 /12 لە نیوە گۆی باکوور زەوی درێژترین ماوەی شەو تۆمار دەکرێت دەگاتە نزیکەی 14 کاتژمێر و کورترین ڕۆژ تۆمار دەکرێت دەگاتە نزیکەی 10 کاتژمێر، پاشان ڕۆژ وردە وردە درێژ دەبێتەوە.
13- لە دوای وەرگەڕانی زستانە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ زیاد دەکات تاکو لە لەگەڵ کاتژمێرەکانی ڕۆژ یەکسان دەبێت بەڕوودانی لەنگەری بەهارە لە 20 مارس.[1]