گیروگرفتەکانی کشتوکاڵ لە #عێراق#:
$یەکەم گیروگرفتی سروشتی$
1- گیروگرفتە ئەو گۆڕانکاری ئاووهەوا ی کە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و دابەزینی لە وەرزی زستاندا بە تایبەتی لە ناوچەی شاخاوییەکان.
2- کەمبوونەوەی دەرامەتی ئاو بە شێوەیەکی گشتی لە عێراق بە تایبەتی کەمبوونی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە وەرزی هاوین و کەمبوونەوەی بڕی بارانی ساڵانە.
3- گرفتی خاک وەکو شۆرەکات لە ناوەراست و باشووری عێراق و گرفتی ڕاماڵێن کە گواستنەوەی خاکە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە لە ناوچەی شاخاوی و بانی خۆرئاوا و بڵاو بوونەوەی بەبیابانبوون لە زۆر ناوچەی عێراق و زۆربوونی دیاردەی تۆزبارین کە کاریگەری هەیە لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی.
4- نەخۆشی ئافات(دەرد) زۆرن وەکو (کرم و مشک و فایرۆس....هتد).
$دووەم گیروگرفتی مرۆیی$
1- بوونی دەرفەتی دامەزراندن کە دەکرێت ناوی (ا) ی لێ بنرێت، خەڵکێکی زۆر دادەمەزرێت بە مووچەیەکی کەمیش ئەمە لە لایەک و له لایەکی تریشەوە دابەشکردنی ئازووقەش کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی دەستی کاری کشتوکاڵی هەبوو.
2- مەکنەنەی (ئامێری پێشکەوتو گەورە وەکو ئامێرەکانی ئاودان...هتد) کشتوکاڵی بەشێوەیەکی تەواو ڕۆڵی خۆی نابینێت.
3- نەبوونی بنکەی بەرهەم هێنانی تۆی باش (المحسن)، ئەو تۆیەی کەهاتووە بەهۆی بڕیاری (986) خەسڵەتە باشەکانیان نەماوە بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ تۆوی تر.
4- سەڕەرای کەمی و گرانی پەینی کیمیاوی، شێوازی زانستی پیادە ناکرێت لە بەکارهێنانیشدا.
5- نەمانی هێزی کار کەلەم بوارە کاردەکەن، بەهۆی دامەزراندنیان لە بوارەکانی تر لەلایەن حکومەتەوە کە لە پێشدا ئاماژەمان پێدا.
6- بەرزی تێچوونی بەرهەمه کشتوکاڵیەکان لە عێراق بە هۆی بەکارهێنانی ڕێگای کۆن لەبەرهەم هێنانی وێرای بەرزی نرخی سووتەمەنی.
7- خراپی ئاودان بە تایبەتی لە ناوەراست و باشووری عێراق کە ئاوێکی زۆر زیاد لە پێویست لە کێلگەکان دەکرێت کە زیان بە زەوی دەگەیەنێت و تووشی شۆرەکاتی دەکات.
8-کەمبوونەوەی زەوی کشتوکاڵی بەهۆی فراوان بوونی ڕووبەری شارەکان لەسەر حسابی باشترین زەوی کشتوکاڵی.
9- داچاندنی ئەو زەویانەی کە بارانیان ڕادەییە واتە بارانیان لە (300) ملم کەمترە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەش کردنی ئاژەڵ لە لەوەرگای باش فراوان.
10- کەمی سەرچاوەکانی خواردەمەنی ئاژەڵ چونکە لەوەرڕگاکان لە عێراق بە تایبەتی ناوەراست و باشووری عێراق گژوگیایان کەم لێدەڕوێت بە تایبەتی لە وەرزە وشکەکان کە ئەمەش کار لەسەر ئاژەڵەکان دەکات و تووشی لاوازی یان کەمی بەرهەم هێنانیان دەکات.
.نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە:کتابی جوگرافیای عێراق مرۆیی و چالاکی ئابووری.[1]