گرنگترین ئەو گرفتانەی دێنە پێش پیشەسازی لە #عێراق#
1- بەشێکی زۆڕ لە پیشەسازیەکان کەوتونەتە ناو شار یان لێواری شارەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە بەهوی فڕی دانی پاشماوەی ڕەقەکان و پیسبوونی هەوا بەهۆی ئەو دوکەڵانەی کە کارگەکان دەری دەدەن وێرای پیسبوونی ئەو ئاوەی کە بەکاردەهێنریت.
2- کەمی پسپۆری شارەزای هونەری پێویست بۆ هەندێک پیشەسازی پێشکەوتوو و ورد.
3- بچووکی بازاڕی ناوخۆ کە ناتوانرێت هەموو ئەو بەرهەمانە ساغ بکاتەوە بۆیە پێویستە بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمەکان بدۆزریتەوە.
4- نەبوونی هەندێک کەرەستەی خاوی پێویست بۆ پیشەسازی قورس و کانزایی لە پێشەوەی هەموویان ئاسن و ئەلەمنیۆم و مس.. هتد.
5- کەمی ئەو پیشەسازییانەی کە لەسەر نەوت دامەزراوە وەکو پێویست نەتوانراوە سوود لە نەوت وەربگیرێت.
6- خراپی بەرهەمە پیشەسازییەکەنی عێراق کە ناتوانێت بەربەرەکانی بەرهەمە بیانیەکان بکات، وێڕای ئەوەی کە دانیشتوان بەرهەمی بیانیان پی باشترە لە چاو بەرهەمی ناوخۆ.
7- پەیرەونەکردنی ڕێگای تەکۆلۆجی هاوچەرخ لە بەرهەم هێنانی پیشەسازی بەڵکو زۆربەی ڕێگاکانی بەرهەم هێنانی کۆنن.
8- زۆربەی پیشەسازییەکان پیشەسازی بەکارهێنن و کەمی ژمارەی پیشەسازییە قورسەکان لە عێراق.
.نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە: پەرتووکی جوگرافیای عێراق مرۆیی و چالاکی ئابووری.[1]