دەقی پرسەنامەکە:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری بادینان (ئەحمەد باوەرکی)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەڤاڵان و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]