بابەت:- ڕێزمان
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
ئەرکەکانی پیتی بزوێنی (ە) لە ڕێزمانی کوردیدا
$دەبێتە کاری ناتەواو بۆ کاتی ئێستا$: لە ڕستەدا کاتێ کە، کاری تەواو لە ڕستەدا نەبیت، واتە بنچینەکانی ڕستە (نیهاد و گوزارە) بێت.
نموونە: شیلان زیرەکە. گوڵەکە جوانە. ئاوەکە گەرمە. شاخەکە بەرزە.
ە:-کاری ناتەواوە بۆ کاتی ئێستا.
$دەبێتە ناوبەند$:- لە دروستکردنی وشەی لێکدراودا بەشداری دەکات.
ناو+ناوبەند+ناو
نم/ گوڵ+ە+هێرۆ=گوڵەهێرۆ، گوڵەگەنم، نموونە: گوڵەهێرۆ سەرنج ڕاکێشە.
ناو+ناوبەند+هاوەڵناو
، بەردەزەرد. کێلەشین. نموونە: (ڕەیحان خەڵکی بەردەزەردە.)
هاوەڵناو+ناوبەند+ناو
ڕەش+ە+با=ڕەشەبا، سەوزەگیا، سوورەچنار. نموونە: (ڕەشەبای سلێمانی بەهێزە.)
$دەبێتە ئامڕازی لێکدەر$: دروستکردنی وشەی لێکدراو، لە دووبارەکردنەوەی هاوەڵناودا:-
م/ هاوەڵناو+ەهاوەڵناو=وشەی لێکدراو
خاو+ە+خاو=خاوەخاو، وردەورد، لارەلار، نەرمەنەرم.. نموونە: (کچەکە نەرمەنەرم دێت بۆ کانی.)
$دەبێتە جێناوی لێکاو بۆ کەسی دووەمی تاک$، کاتێک کاری ڕستە داخوازی بێت.
نم/ب+ڕەگی کار+جیناوی لکاو(ە)=کاری داخوازی
ب+گر+ە= بگرە، بکێڵە، بسووتێنە....هتد
نموونە: (دەرگاکە بگرە)، (زەوییەکە بکێڵە.).
$دەبێە ئامڕازی پەیوەندنی$ (پێشبەند) کاتی بە کۆتایی کاری (ڕابروو، ڕانەبردووە و داخوازی)یەوە لکابوو.
نموونە: (ئێوە چوونە سەیران.- ئێوە دەچنە سەیران.- بیکەنە سەیران. - ئێوە بیکەن بە سەیران)
$دەبێتە پاشگر بۆ دروستکردنی ناوی واتایی$
نم/خراپ+ە =خراپە، چاکە، پرسە، ......سەوزە، جوانە.نموونە (خراپە هیچی لێ سەوز نابێت.)
$دەبێتە ئامڕازی بانگکردن بۆ ناوی نێری تاک لە شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاست$،
نم/ کاکە، باوکە، بابە، مامە، خاڵە، نموونە: (کاکە کارەکە تەواو بکە.)
بەڵام ئێستا لە زمانی قسەکردندا بۆ ناوی مێی تاکیش بەکاردێت
نم/ دایە، دادە، پوورە، نەنە، خوشکە. نموونە: (نەنە ماستەکەت ترشە.)
$وەک پاشگر لە دروستکردنی هاوەڵناوی کراوی داڕژاو$دا بەکاردێت:
نم/ قەدی چاوگ+ە =هاوەڵناوی کراوی دارژاو
کرد+ە=کردە، گرتە، بردە، کوشتە.....هەڵبژاردە. نموونە(گایە کوشتەی مینی ژۆپ و گایە شەیدای ئەو قەدەم)
$دەبێتەکورتکراوەی نیشانەی ناسراوە$.کە لێردا کورتکراوەی ئامڕازی (ەکە)یە:
نموونە:
کوڕەکە هات.....کوڕە هات.......کچکە چووە ماڵەوە...کچە چووە ماڵەوە.
$دەبێتە جێناوی کەسی لکاو بۆ کەسی سێیەمی تاک$، لە شێوەزاری کرمانجی سەروودا، کاتێ کاری ڕستەکە ڕانەبردوو بێت:-
نموونە:
ئه و دەرسێ دنڤیسە....ئەو دکەڤە.
$دەبێتە ئامڕزای دانەپاڵ$، لە بری ئامڕزای دانەپاڵی (ی) بەکاردێت:-
نموونە:
پێنووسە ڕەشەکە بکڕە. - پێنووسی ڕەش بکڕە.
[1]