دەستنووسی: شەهید #سەید عەزیز شەمزینی# لەبارەی دیداری نێوان #مەلا مستەفا بارزانی# و ماجید مستەفای کە پلەدارێکی گەورەی سەربازی سوپای ئێڕاق بوو.
شوێن: شارۆچکەی #مێرگەسوور#ی پارێزگای #هەولێر#.
لەم بارەیەوە، سەید عەزیز شەمزینی دەگێڕێتەوە:
(ڕۆژێک بۆمان دیاری کرا، کە لەگەڵ ماجید مستەفا بچین بۆ کوردستان. #ڕەفیق حیلمی#، کە سەرۆکی حیزبی (#پارتی هیوا#) بووو ئێمەش جگە لە فوئاد عارف، هەموو زابتەکانی دیکەی ئیرتیبات، ئەندامی حیزبی (هیوا) بووین. لە ناو ئەو زابتانە منی بانگ کرد، بە منی گوت: ئیعتیمادم(ئیعتیماد) لەسەر تۆ دەکەم و سەد دیناری دا بە من، وتی ئەو سەد دینارە بە مەلا مستەفا بدە و پێی بڵێ: ئەوە لە حیزبی (هیوا) وە نێردراوە و پێی بڵێ بڕوا بە ماجید مستەفا نەکات، ئەوە لە تەرەف نووری السەعیدەوە نێردراوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی.
ڕۆژی پاشتر ئێمە لەگەڵ ماجید مستەفا ڕۆیشتین بۆ ئەوێ، مەلا مستەفا لەوێ بوو. ماجید مستەفا بە مەلا مستەفای گوت:
ئێمە واجبمان ئەوەیە، کە هەرچی مەلا مستەفا بە باشی دەزانێ بۆ کورد، ئەوەمان پێ بڵێ و ئێمە ئەو شەوە میوانی لای مەلا مستەفا ماینەوە، کە بۆ سوبەینێ مەتالیبی مەلا مستەفا چییە، پێمان بڵێ.
ئەو شەوە، کە ماجید مستەفا چوو بۆ نووستن، ئێمە تەنیا ماینەوە لەگەڵ مەلا مستەفا. ئێمە غایەکەمان باسمان (باس) کرد و من ئەو سەد دینارەی کە ڕەفیق حیلمی پێی دابووم، تەسەلیم بە مەلا مستەفا کرد و ئەو قسانەی ڕەفیق حیلمی پێی گوتبووم، ئەو قسانەم پێ گوت.
مەلا مستەفا داواکانی خۆی بۆ حکوومەت، عیبارت بوو لەوە کە مەلا مستەفا داوای کوشتنی محەمەد ئاغای زێباری بوووە گۆرینی چەند پۆلیسێک و موفەووەزێک بوو.
ئێمە بە (مەلا مستەفا) مان گوت ئەو مەتالیبانە زۆر گچکەن و وە بێ ئەهمییەتن، دەبێ داوای مەلا مستەفا لە حکوومەت، شتی سیاسی و بە کەڵک بێ بۆ کوردستان.
پاش موناقەشەی زۆر، مەلا مستەفا وتی: کە وابێ ئێوە، شتێ کە بە پێویستی دەزانن، بۆ من بنووسن، بە منی بدەن، دەیدەم بە ماجید مستەفا.
ئێمە ئەو شەوە، تا بەرەبەیانی دانیشتین، ئەو شتانەی کە پێویست بوو، بە ناوی مەلا مستەفا تەسەلیمی ماجید مستەفا بکرێ، بۆمان نووسی. مولخخەس ئەوە بوو، کە عیبارەت بوو داوای حوکمی زاتی (ئۆتۆنۆمی)، کە بە ئینتیخابی تر لە کوردستان بکرێ و داوای ئەڕەزاق و جل و شتێ کە پێویست بوو بۆ بارزانییەکان، کە زۆر فەقیر و هیچیان نەبوو، ئەو مەتالیبانە(مان) دا بە مەلا مستەفا، کە بە خەتی خۆی بنووسێتەوە و بیدا بە ماجید مستەفا.
ماجید مستەفا، کە ئەو تەقریرەی مەلا مستەفای خوێندەوە، وتی:
من باش دەزانم کە فکری مەلا مستەفا ئەوە نەبوو، ئەوە تەفکیری ئەو نییە، فیکری ئێوەیە، کە ئەندامی حیزبی (هیوا)ن، بەڵام منیش کوردم، تەئیدی ئەو قسانەی ئێوە دەکەم. ئەم تەقریرە بە نووری السەعید دەدەم.)
[1]