جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: جگەرەکێش، کەسێکە ئاڵوودەی جگەرە بێ [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #لەتازيەدا يان تەسبێح هەڵگرە يان جگەرەی بکێشە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
جەژنێ جێی بینین ژووری زیندان بێ
جەژنانەی لاوان کۆتی گران بێ
میللەت هەژار و ڕووت و بێ نان بێ
شادی و بەزممان جگەرە کێشان بێ
یاخوا ئەو جەژنە بەزەهری مار بێ
گیانم بێ بەخاک، لەڕ اگوزار بێ
فایق بێکەس