ئەو سێ کەسەی کە کاندید بوون بۆ یەکەم موتەسەریفی #سلێمانی# ساڵی 1924
ململانێی نێوان ئاغاو بەگ و شێخ
بزانە یەکەم موتەسەریفی سلێمانی کێ بوو؟
ئەدمۆنس لە بیرەورێکانیدا دەڵێ
ساڵی 1924 کاتێک #شێخ مەحمودی حەفید# بەیەکجاری سلێمانی جێهێشت شاری سلێمانی ڕاستەوخۆ خرایه سەر #عێراق# سێ کەس کاندید بوون بۆ موتەسەریفی سلێمانی
ئەوانیش
1 شێخ قادری حەفید برای شێخ مەحمودی حەفید نوێنەری بنەماڵەی شێخان شێخ قادر لەگەڵ شێخ مەحمود شاری جێنەهێشت لە سلێمانی مایەوە.
2 حەمە ئاغای ئەوڕەحمان ئاغای مەسرەف
یەکێکی تر بوو لە کەسایەتیە دیارەکان نوێنەری بنەماڵەی مەسرەف بوو کە لە سەردەمی میرنشینی بابانەوە دەسەڵاتدار بوون.
(حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا دەکاتە باپیرەی #نێچرڤان بارزانی#)
3 ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگی تابورئاغاسی یەکێک بوو لە کەسایەتیه دیارەکان و نوێنەری بنەماڵەی غەواس بوون کە بنەماڵەیەکی دیار بوون باوکی پێشتر بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی و موسڵ بووە لە سەردەمی عوسمانیەکاندا.
لە کۆتایدا ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ دەبێتە یەکەم موتەسەریفی سلێمانی ساڵی 1924
نووسین: سەرچڵ یونس
سەرچاوە: کورد و تورک و عەرەب نوسینی ئەدمۆنس
دەوڵەتی شێخ مەحمود نوسینی د. محەمەد ڕەسوڵ هاوار[1]