مێژووی هاتنی چا بۆ #کوردستان# بزانە
بزانە بۆ یەکەمجار کەی چا هاتۆتە #سلێمانی#؟
بزانە ئەو کەسە کێ بووە چای هێناوە؟
مێژووی هاتنی چا بۆ سلێمانی و کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ زەمانی عوسمانیەکان.
لە ساڵەکانی (1885 بۆ 1890)
مەلا محەمەدی مەلا غەفور بۆ بازرگانی هاتۆچۆی ئێرانی قاجار دەکات دەبینیێت لە بازاڕ خەڵک لەگەڵ قاوە خواردندا چا دەخۆنەوە ئەمیش داوای چا دەکات دەیخواتەوە حەزی لێدەکات.
دووای کەماڵی بازرگانی دەکڕێت ئەوسا بە قافڵە هاتۆچۆیان کردووە، ئەسباب و پێویستی چاخواردنەوە دەکڕێت وەک کتری و قۆڕی ئینجا شەکر و چا دەکڕێت دەیهێنێتەوە بۆ سلێمانی، پاشان خەڵکی سلێمانی پێی دەزانن دێن بۆ ماڵی مەلا محەمەد چا دەخۆنەوە بەتایبەتی زۆر لە ماڵە گەورەکانی شار ئەو ماڵەش لە گەڕەکی دەرگەزێن بوو خوار ماڵ عێزەت بەگی وەسمان پاشای جاف ئەو ماڵەش حەوشەیەکی فراوانی هەبوو.
لەو کاتەوە مەلا محەمەد ناوی دەرکرد بە
مەلا محەمەدی چای. دووای کۆچی دووای لە گرانێیە گەورەکەی ساڵی 1916 کوڕە گەورەکەی مەلا محەمەد کە ناوی مەلا ئەحمەدی چای بوو لە نەبوونیدا خانوەکەی دەفرۆشێت بە حاجی ئەحمەدی پیرۆز.
نووسین: سەرچڵ یونس[1]
سەرچاوە: شاری سلێمانی بەرگی یەکەم نووسینی ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە..