کورد لە قەفقازەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست:-
نزیک بە سەدەیەکە کورد لە ناوچەکانی ئاسیای ناوەراست دا دەژین، زۆربەیان لەو کوردانی قەفقازیان. کە کورد وەک بەشێک لە ولاتی خۆیان سەدان ساڵە لەو ناوچانە ژیاون.
ڕاگوێزن و دابرانی کوردانی قەفقازیا لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ زیاتر لە دوو سەدە دەگەرێتەوە لەسەر دەستی قەیسەر یەک لە دووا یەکەکانی ڕوسیا. ئەمەش بۆ هۆکاری نەژادی و ئاینی، تۆمەت بارکردنیان بە هاوسۆزی دەوڵەتەکانی ئێران و عوسمانی.
بەڵام بریاری پاکتاوکردنی کوردانی قەفقازیا لەو ناوچەنەدا بۆ سەدەی بیست دەگەرێتەوە، ئەمەش لە دوای بریارێکی ڕێکەوتنێکی ستالین و کەمال ئاتاتورک. کە تێیدا ئاماژە درابوو بە هەڵوەشاندنەوەی کۆماری کوردستانی سور کە پێشتر لە ساڵی 1923 لینین لە کاردانەوەی پەیماننامەی سایکس بیکۆ و لۆزان بۆ کوردانی ناوچەکانی نەخچیوان و لاچین دامەزرابوو.
کوردستانی سوور کە پایتەختەکەی لاچین و سەرۆکەکەی گوسین گاجیف حسێن حاجیف بوو لە ساڵی 1929 بە بڕیارێکی ستالین هەڵوەشێندرایەوە.
$راگوێزانی یەکەم:-$
لە دوای ڕێکەوتنی ئێران -تورکیا -یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1930 دا. لە دژی هەر جوڵانەوەیەک لەسەر سنوور ئەو سێ دەوڵاتانە دا وبەژداریکردنی سۆڤیەت لە دامرکانەوەی شۆرشەکانی ئاگری داخ و شێخ سەعید پیران و ڕازیبوونی تورکیا بە مەرجەکانی سۆڤیەت.سەرەنجام لە 07-07-1937 دا بە بریارێکی جۆسێف ستالین دا. بڕیاردرا بە ڕاگوێزانی کوردانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بۆ هەریەک لە کۆمارە سۆسیالیستەکانی کازاخستان و کیرگیستان. لە کۆتای هەمان ساڵدا لە شەوێکی ساردی زستاندا لە ژێر چاودێریەکی وردی سوپای سوور دا کوردانی ئەو ناوچانە بە کامیۆنی ئاژەڵاندا کە هەزاران ژن و منداڵ و پەککەوتەشی تیا بوو بۆ ناوچەکانی ئۆش لە کیرگیستان لەسەر سنووری ئۆزبەکستان ڕاگوێزران.
دواتر هەریەک لە کوردانی ئەرمەنستان بۆ ناوچەکانی کیرگیستان، کوردانی ئازەربایجان و نەخچیوانیش بۆ کازاخستان دابەشکران. لەم ڕاگوێزرانەش چەندان کەس بەهۆی سەرما و برسێتیەوە گیانیان لە دەست دا.
$ڕاگوێزرانی دووەم:-$
لە زستانی ساڵی 1944 دا، بە فەرمانێکی جۆزێف ستالین بەشێکی تر لە کوردانی قەفقازیا بۆ هەرێمەکانی ئاسیای ناوین ڕاگوێزران.
بە پێی هەنێ بەڵگە کە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت کە لە ڕۆژنامەکانی ڕووسیادا بڵاوکراونەتەوە. تێدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ڕاگوێزرانە لەسەر داوای سکرتێری پێشووی دەزگای هەواڵگرت سۆڤیەت بێریا بووە. کە بەم شێوەیە ئاماژە بە شێواز و هۆکاری ڕاگوێزانیان ئەکات.
بۆ هاوڕێ ستالین زۆر نهێنی زۆرینەی ئەو کەسانەی لە کۆمارە یەکێتیە سۆسیالیستەکانی لە ناوچەکانی قەفقازیا دەژین. لەبەر ئەوەی هاوسنوور نزیکن لە تورکیا، ئاوان لەو ناوچانە هامووشۆی تورکیا ئەکەن و کار بۆ دەزگا هەواڵگریەکانی تورک ئەکەن. بۆ پاراستنی سنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەت پێشنیار ئەکەین کە 86 هەزار لە کورد و تورک کە لە 16700 خێزان پێک دێن، لە هەرێمەکانی جۆرجیا و ئەرمەنستان بێن ڕاگوێزران بۆ هەرێمەکانی کازاخستان، ئۆزبەکستان، کیرگیستان هەرێمەکانی تری یەکێتی سۆڤیەت. سکرتێری گشتی - بێریا
لە 31 تیرمەهی هەمان ساڵدا ستالین ڕازیبوونی خۆی بە داواکەی بێریا نیشاندا بە شێوەیەک کە 40 هەزار بۆ کازاخستان، 30 هەزار بۆ ئۆزبەکستان، 16 هەزاریش بۆ گیرگیستان ڕاگوێزران.
$کۆچی سێەم:-$
لە دوای شەڕی نیوان ئازەربقیجان و ئەرمێنیا لە ساڵی 1989_1990 کە بە شەڕی قاراباخ ناسراوە کە لەناوچەی کوردیەکانی (نەخچیوان و قاراباج) بوو. ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی کوردانی لەو ناوچانە سەختر دەبوو.
بە تایبەتیش کاتێک هەردوو وڵات ئاماژەیان بە نەبوونی خاکی کوردان کرد، ناساندنیان بە بێگانە.
بەم هۆیە گەلێک کورد بە ناچاری ڕوویان کرد ناوچەکانی ڕووسیا و وڵاتانی ئاسیای ناوین.
$ژیان لە ئاسیای ناویندا$
کورد لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەت لە هەموو مافە کلتووری و فەرهەنگی دەبڕێنرابوون، بەڵام لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و سەربەخۆی کازاخستان و وڵاتی تری ئاسیای ناوین.دەرفەتێکی گونجاو بۆ تەواوی کەمایەتییە نەتەوەکانی ئەو هەرێمە ڕاخسا. لە بواری کلتوور و فەرهەنگی و ئەدەبی و سیاسی. بە تایبەتیش لە وڵاتی کازاخستان کە وڵاتێک فرە نەتەوە.
لە ساڵی 1993 دا کۆمەڵەی یەکبوون لە لایەن عزیز زیا بەدرخان عالیفە دەمەزرێنرا. کە کۆمەڵەیەکی هونەر و کلتووری و ئەدەبیە.
لەم ڕۆدا کورد لە ئاسیای ناوین خاوەن چەندان گۆڤار و کۆمەڵەی کلتووری و هونەری و ئەدەبین. کە گرینگتریان گۆڤاری نووبارە.
وڵاتانی ئاسیای ناوین هەمیشە ناوچەیەک لەبار بوونە بۆ پێشخستنی کەلتوور و فەرهەنگی گەلان.هەربۆیە لەمڕۆدا کورد توانیویەتی شوناسی خۆی بپارێزێت.هەروەها ببێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین کەسایەتی ناوبانگی کورد لە سەر ئاستی هەرێمی و جیهانی. کە گرینگترین لەو کەسانە پرۆفیسۆر کنیازی ئیبراهیم و دکتۆر نادری نادرۆڤە.
پ.کنیازی ئیبراهیم سەرۆکی کۆمەڵەی یەکبوونە. هەروەها جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی گەلانی کازاخستانبوو کە پێشتر لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە نوورسوڵتانەوە بەڕێوە ئەبرا.
پ.کنیاز سەرنووسەر گۆڤاری نووبارە کە گۆڤارێکی کلتوور و ئەدەبیە لە لایەن کۆمەڵەی یەکبوونەوە بە زمانی کوردی و کازاخی و ڕووسی دەردەچێ.
پ.کنیاز خاوەن چەندان کتێبی لەسەر زمان وئەدەبی کوردی نووسیوە.لەمڕۆشدا مامۆستای زمانی نەتەوەکانە لە زانکۆی ئەڵمانیا.[1]