ناو: ئاسیا
ناوی باوک: عەبدولمەجید عەبدولکەریم
$ژیاننامە$
قۆناغی ئامادەیی بەشی وێژەیی تەواوکردووە.
خانمی ماڵە و دایکی دوو منداڵە، هیوایەکی زۆری هەیە ببنە خوێنەر و کەسی بەکەڵک، بۆ خۆیان و کومەڵگا.
زۆر کات دەخوێنێتەوە و هەندێک جار وەک ئارەزوویەکی خۆی، وێنە دەکێشێت.
لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بەژداری لە خولی وێنەکێشان، بە ئۆنلاین کردووە.
هەر بە ئۆنلاین بەژداری کتێب خوێندنەوەی کردووە و چەندین بڕوانامەشی بەدەستهێناوە.
هەبوونی پەرتووکخانە خنجیلانە تایبەتەکەی، مایەی خۆشحاڵییەتی و هەر پەرتوکێکی وەک گەوهەرێکە بۆی.[1]