ماڵە ئەفغانێکانی شارەزوور
تا ئێستا زانیوتە حەزرەتی مەولەوی زاوای ئەفغانێکانی شارەزوور بووە؟
هەموو شتێک لە سەر ماڵە ئەفغانێکانی شارەزوور.
کلودیس جمیس ڕیچ لە گەشتەکەیدا دەڵێت..
لە بەهاری ساڵی (1820)
لایەن هەواڵدێرەکەمەوە پێی ووتم کە لە ناوچەی شارەزوور هەندێک گوند هەن کە ئەفغانی تێدایە
ئەم ئەفغانیانە لە ئەنجامی کوشتنی ئازاد خان ڕوویان کردۆتەوە ئەم ناوچەیە دەڵێن تا ئێستا لە ناوخۆیاندا بە زمانی خۆیان قسە دەکەن و زۆر هەژارو سەپانی دەکەن.
حەزرەتی مەولەوی و ئەفغانێکان
شاعیری گەورەی کورد حەزرەتی(مەولەوی) ئیلهامی شیعرەکانی و خۆشەویستەکەی لەم ماڵە ئەفغانیەی شارەزوو بووە ئەویش خاتو عەنبەر خاتوون کە دوواتر دەبێتە خێزانی لە پاشانیش (6) ساڵ لە پێش خۆیوە کۆچی دوای دەکات کە زۆر خۆشی ویستوە شیعری بە باڵایەوە وتوە...
شوێنەواری ئەفغانێکان لە شارەزوور.
تا ئێستا چەند شوێنێک هەیە بە پێی شارەزایان شوێنەواری ئەفغانێکانە وەک:
کانی حەمەوغان لە خوار شاری #هەڵەبجە# گوندی هۆمەرئاغا لە #قەرەداغ# بە پێی قۆناغەکانی مێژوو ناوەکان گۆڕانکاری کراون بەسەریاندا.
نووسەر: #سەرچڵ یونس#[1]
سەرچاوەکان:
گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان
دیوانی مەولەوی
جەمالی حەکیم ئاغا