- ناوی تەواوی:ساڵح
نازناو: ساڵح #ژاڵەناو#ی
ناوی باوک: ئەحمەد کاکە عەبدوڵڵا
- پیشەی هونەری: ئەکتەر
- لە ڕۆژی #01-03-1969# لە گوندی #ژاڵەناو#ی سەربە شارەدێی #مەیدان# ی سەربە شارۆچکەی #کفری# لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1986لە بواری شانۆ و دراما وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردووە.
- وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر خاوەنی نزیکەی (40) بەرهەمی شانۆییە.
- وەکوو ئەکتەریش بەشداری لە نزیکەی (10) کاری سینەما و درامادا کردووە.
- لە فیلمی خولەپیزەدا وەکوو ئەکتەر بەشداری کردووە.
- لە درامای گەردەلولدا وەکوو ئەکتەر ڕۆڵی گێڕاوە.
- مامۆستای بەشی هونەر بووە لە خوێندنگەیەکی #دەربەندیخان#.
- کۆتا کاری شانۆگەری چاپخانەی ئەحزاب بوو، کە نمایشکرا.
- بەرهەمێکی شانۆیی بەناوی (کۆرپەی تاوان) ی بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی سەرشەقامی دەربەندیخان ئامادەکردبوو، بەڵام مەرگ ڕێگەی پێنەدا بەرهەمەکە ببینێت.
- لە ڕۆژی #20-10-2019# لە تەمەنی (50) ساڵی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایکردووە و لە گوندی ژاڵەناو بەخاکسپێردراوە.
- لە دوای مەرگیشی لە ڕۆژی #26-11-2019# بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان مەراسیمی چلەی بۆ ئەنجامداوە.
[1]