ناو: سڵێمان
ناوی باوک: حاجی حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1969
ڕۆژ و ساڵی کۆچی دوایی: #17-07-1993#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ڕانیە#
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی #ڕانیە#
$ژیاننامە$
پیشەی هونەری: موزیسیان
- لە ساڵی 1969 لە خێزانێکی ڕۆشنبیر لە ڕانیە لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1981 لە خولێکی فێربوونی موزیک بە سەرپەرشتیی (م. هیوا مستەفا) تێکەڵی کاری هونەریی و موزیک بووە.
- لە ساڵی 1982 بەشداریی یەکەمین چالاکیی هونەریی کردووە.
- بۆ پەرەپێدانی هونەرەکەی، زۆر خولیای بووە لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ناوەندییەوە بچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئابووریی خێزانەکەیەوە، ئەو خەونەی نەهاتۆتەدیی.
- ئارەزومەندانە و بە عەشقێکی زۆرەوە، خۆی پەرەی بە بەهرە و تواناکانی داوە و بەردەوام سەرقاڵی ڕاهێنان و خۆپەروەردەکردنی موزیک بووە، هاوکات بەردەوام خوێندویەتییەوە و هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی و مەعریفیی خۆی داوە.
- ساڵانە بەشداریی لە چالاکیی قوتابخانەکاندا کردووە.
- ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردو و دوای ڕاپەڕینیش بەشداریی چەندین فێستیڤاڵ و ئاهەنگ و چالاکیی هونەریی (تیپی مۆسیقای کێوەڕەش، تیپی مۆسیقای ڕانیە) کردووە لە ڕانیە و شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان و ئێراقدا، لەوانە: ڕۆژی جیهانیی موزیک، جەژنی نەورۆز، ساڵیادی پێنجی ئازار، ساڵیادی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، 25ی ڕێبەندان، 26ی گەلاوێژ، ساڵیادی حزبی شیوعیی.
- هاوکاری (تیپی مۆسیقای زۆزگ) ی منداڵانی ڕانیە بووە.
- لە چەند بەرهەمێکی هونەریی جیاوازدا بەشداری کردووە، چ لە تۆمارکردنی سرود و چ گۆرانیی، جگە لە هونەرمەندانی ناوچەکە، لە بەرهەمی هونەرمەندان:
(#نەجمەدینی غوڵامی#ی، #بەکری لەگزی# و #محمەد ڕانیەیی#)
- لە کۆڕەوەکەی 1991دا، وەک هەڵوێستێکی نیشتمانیی و ڕۆشنبیرانە، هەموو ئامێرەکانی تیپی مۆسیقای ڕانیەی بردۆتەوە ماڵەوە و لە فەوتان و دەستی تاڵان پاراستوونی.
- لە ساڵی 1992 ئامادەیی بازرگانیی ڕانیەی تەواوکردووە.
- ئەندامی حزبی شیوعیی بووە.
- شەوی 17-07-1993 لە بەردەم مزگەوتی (نەوڕەسیی) لە ڕانیە تێرۆرکراوە، بووە قوربانیی بەرگریکردنی لە هونەر، کەلتوور، موزیک و جوانییەکانی ژیان، دژی داخران و تاریکیی و مەرگدۆستیی.
[1]