ناو: شەریف
نازناو: شەریف جەرجیس
ناوی باوک: شەریف جەرجیس
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ڕۆژی کۆچی دوایی: #02-12-2020#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
- پیشەی هونەری: موزیسیان.
- لە ساڵی 1955 لە گەڕەکی #تەیراوە#ی شاری هەولێر لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی هەولێر و ناوەندی لە خوێندگای جمهوری تەواوکردووە.
- بۆ تەواوکردنی خوێندن و بوون بە مامۆستا لە خانەی مامۆستایانی لە دهۆک وەرگیراوە، بەڵام دوای ساڵێک خوێندن، خوێندنەکەی دەگوێزێتەوە بۆ خانەی مامۆستایانی هەولێر.
- لە ڕۆژی#19-07-1977# بڕوانەمەی دبلۆم لە خانەی مامۆستایانی هەولێر بەدەستدەهێنێت.
- لە ساڵی 1977 بووەتە مامۆستا لە گوندی (#کەونە گوند#) ، کە هەر خۆشی خوێندنگەکەی لەو گوندە کردۆتەوە.
- لە چەندین گوند و شارۆچکەی سنووری شاری هەولێر و ناو شار مامۆستایەتی کردووە.
- لە ساڵی 1974 بەشداری لە کاری هونەری کردووە لە تیپی هونەری نوێی کوردی بەسەرپەرشتی مامۆستا #شێرزاد حەوێزی#.
- لە ساڵی 1975 بووەتە ئەندامی تیپی هونەری هەولێر تا ساڵی 1981 بەردەوام بووە.
- لە ساڵی 1976 دەستەی دامەزرێنەی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بووە.
- لە ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی ئێراق.
- لە ساڵی 1981 بووەتە سەرباز و بەشداری پێکراوە لە جەنگی (ئێراق و ئێران) .
- لە ڕۆژی #27-09-1981# بەدیل دەگیرێت لەلایەن سوپای ئێران، بۆ ماوەی (9) ساڵ زیندانی دەکرێت.
- لە ڕۆژی 13/9/1990 ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە سەر پیشەی خۆی لە چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر.
- لە ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان و ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان.
- ئەندامی تیپی مۆسیقای (زیرو بەم) بووە بەسەرپەرشتی مامۆستا #وریا ئەحمەد#.
- ئەندامی تیپی هونەری هەولێر بووە.
- کاری لەگەڵ کۆمەڵ و هونەر و وێژەی کوردی هەولێر کردووە.
- لە ڕۆژی 02-12-2020 لە تەمەنی (65) ساڵی دوای چەند هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە بە نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
[1]