شوێن: #کەرکووک#[1]
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1918
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: هاتنی سەربازانی ئینگلیز بۆ شاری کەرکووک کاتێک
نمایشی هێزەکانی ئینگلیز لە شاری کەرکووک
لە وێنەکەدا قەڵای کەرکووک و پردی خاسە دیارن.
شاری کەرکووک ناوەندێکی گرنگ بووە بۆ
دەوڵەتی عوسمانی
کەرکووک سەردەمانێک پایتەختی ولایەتی #شارەزوور# بووە.
دوواتر بوەتە موتەسەریفنشین کە قەزاکانی (#هەولێر# و #ڕواندوز# و #کۆیە#). سەر بە کەرکووک بوون
ئینگلیز و کەرکووک
لە #07-05-1918# بۆ یەکەمجار ئینگلزەکان بە بێ شەڕ کەرکووک دەگرن بەڵام دووای دوو هەفتە پاشەکشە دەکەن لە شارەکە، بەڵام پاش مانگێک بە پێی ڕێکەوتنامەی (مەندەرێس) دووبارە شارەکە بە یەکجاری دەگرن...