سەلیم قاقاو مەلالۆک
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
ناو دەرکردن بەس لۆ ئەو کەسانە نیە کە لەمەجالی سیاسەت و ئەدەب عیلم و وفیکرو شتی لەو بابەتانەدا شوهرەت پەیدا دەکەن. زۆرجار خەرکی سادەش ئەوەندە مەشهور دەبن لەناو میللەتەکانی خۆیان سەت شەق لەسیاسیەکانیش دەدەن. جارێ پێش حەمو شتەکی دەبی برێم بەداخەوە ئێستا سیاسییەکانمان بە ئیشە خەراپەکانیان ناو دەردەکەن نەوەک بە ئیشە باشەکانیان.
لەو #هەولێر#ە درنیام لەشارەکانی دی کوردستانیش خەرکی سادە زۆر هەن کەناوو ناوبانگیان زۆر لەسياسييەکانيش ديارترە.. لەوانەی لەبیرم مابی لەو هەولێرە هەندەک کەسایەتی زۆر مەشهور هەبون لەسارانی شێست و حەفتاکان ناویان دەرکردبوو.
یەک لەوانە سەلیم قاقای خۆشەویستی هەولێریان. ئەو مام سەلیمە دوکانەکی هەبوو لەبن دەرکەی قەراتێ کێشکەی دەفرۆشت.. تەبعەن قاقا لەژیانیدا نەیتانیە یەک کێشکەش بگری وبیفرۆشی، بەس ئەمە بەو غەرەتە ڕاهاتووین، ئەگەرنا ئەوانەی مام سەلیم دەیگرتن حەموی ڕەشۆرە بوون نەوەک کێشکە. عەلاکولین مام سەلیم ڕۆژانە دەچووە ئەو دەشتەی دەوری هەولێری و تۆڕی دادانا لۆ گرتنی ڕەشۆرەکان، ئەوجا لۆ لای عەسرو ئێواران دەیهیانە دوکانەکەی دەیفرۆشتن.. عارەق خۆرەکانی هەولێر زۆریان لێدەکڕی و دەیانکردە مەززەی عارەقەکانیان..
لەحەموی غەربیتر ئەوەبوو ئەو ڕەشۆرانەی نەدەفرۆشران و حەتا ئێواران دەمانەوە، مام سەلیم بەڕەلایانی دەکرد. کە پێیان دەگۆت مام سەلیم ئەتوو ڕوحت دەرهاتیە حەتا ئەوانەت گرتیە ئێستا لۆ بەڕەلایان دەکەی ؟؟. ئەویش دەیگۆت ئەوجا کێوە دەچن، ئەوڕۆ بەڕەڵايان دەکەم، سبەینی جارەکیدی دەیانگرمەوە؟!.
مام سەلیم یەک عادەتی هەبوو لەژیانیدا لەمارەکەی خۆیان نەدەچوە سەرئاو، حەموو دەم دەچوە مزگەفتەکان لۆ دەست بەئاو گەیاندن، فەلسەفەی ئەو وابوو دیگۆت لۆ مارەکەی خۆم پییس بکەم؟!. ئێستاش نەمزانی لۆ ئەو لەقەبەی قاقا ی پێوە نوسابوو، چونکی حەتا ئەوڕۆش نازانم ئەو قاقایە لەچییەوە هاتیە.
کابرایەکيش هەبو پێیان دەگۆت مەلالۆک.. ئەو پیاوە چایخانەیەکی هەبوو لەرێزە دوکانەکانی بن قەراتێ بەدیوی فندق سوندبادەوە، ئەو چایخانەکەی کردبووە قومارخانە.. ئەوجا ناوێکی ناشرینیشیان لۆ دانابوو، بەس من تەسەورم وایە کە ئەو ناوە ناشرینە قومارچییە دۆڕاوەکان لۆیان دانایە، لەداخی دۆڕاندنەکانیان پارەکانيان.
لەو زەمانەدا حەتا هەندەک ژنیش هەبوون ناووناوبانگيان هەبوو، یەک لەوانە دادە ماسێ بوو کە لەوانەیە لەئەسڵدا ناوی ئەلماس بووبی، دوکانەکی گچکۆکەی لەبەرامبەر دەرکەی مزگەفتی شێخەڵلا هەبو وابزانم ڕەژوو و مس و فافۆن و شتی وای دەفرۆشت، دادە ماسێ ژنەکی بەتەمەنی قەرەو بوو کە دائیم لەسەر نیمدەرک لەپێش دوکانەکەی خۆی دادەنیشت مارەکەشی بە دوکانەکەیەوە نوسابوو دوو سێ کچ و کوڕیشی هەبوو، لەوانەیە دادە ماسێ یەکەم ژن بی لەو هەولێرە کە بێتە دەرێ و لەدوکان دانیشی لۆیە ئەو ناوبانگەی دەرکردبی..
بێجگە لەوانە خەرکی ديش هەبوون کە ناوبانگيان هەبوو لەهەولێر وەکی کەمال عەيشێ وحاجی کانەبی و کاکەی جامچی و ئەحمەدە کەڕ و مام تاقی و مام ساڵ وئيبۆ بەربەر ونەسرەت حەلاق و غولام خەيات و حاجی مستيل و سەيد سەليم و جەلال خەليل و جەمال خەليل و عزەت قەساب و شێرۆ جەميل و تەها بەزازو حاجی ناميق بەقال و سەدان کەسايەتی تری ئه و شارە کە هەريەکەيان ناودارو کەسايەتی بەڕێزی پييرە هەولێرەکەی خۆمان بوون.[1]
باقی وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!