دڵداری لەزەمانە خۆشەکەدا
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
لەزەمانی گەنجێتی مەدا دڵداری وخۆشەویستی و عەشق و مەشقانێ زۆر بەشەرم و بە نهێنیەکی زۆریشەوە دەکرا، وەکی ئێستا نەبو حەموو وەسیلەیەکی پەیوەندیت هەبی و بتانی ڕۆژانە بە مۆبایل قسە لەگەر (قلەکەت) بکەی و، شەوانیش حەتا مەلا بانگدان لەگەری لەسەر خەت بی و بەچات و ماسینجەر یەکتری ببینن.
ئەو زەمان ڕوحمان دەردەچوو حەتا نامەیەکی خۆشەویستیمان دەگەیاندە دەستی قلەکانمان، لۆیە ڕەحمەتی عوسمان عەلی لەگۆ#ڕانیە#کیدا دەرێ (تا نامەیەکی داوەتێ تووشی سەد دەردی سەر بووە). کەس نیە لەمەی گەنجانی ئەو سەردەمە زێرینەی ڕابردیمان توشی دەردە سەری نەبووبیتن. ئەوجا خۆشییەکەی لەوەدایە نەک هەر کچەکان تووشی موشکیلە دەبون ئەگەر دەستیان کەشف بایە وعائیلەکەيان بیانزانیبایە حوب حوبانێ لەگەر کوڕەکی دەکاتن، بەرکو کوڕیش هەمان محاسەبە دەکراو زۆرجار لێدانی باشیشی دەخوارد، چونکی بەحیساب تەماشای کچی عالەمی کرديە !.
کەس نەیدەوێرا بەئاشکرا لەگەر کچەکی ڕابوەستی، یان لێی نێزیک ببتەوە و قسەی لەگەر بکا، ئەو وەختی ئەوپەڕەکەی دەیتانی لەقیتعەی ئامانەی ڕاوەستی و ئەگەر کچە دڵدارەکەی بەوێدا تێپەڕی مەکتوبەکی بداتە دەستی، یان بەپێش ماریاندا تێپەڕی ئه و کاتەی کچەکە دێتە پێش دەرکە ئيشارەتەکی بداتێ، ئەویش لەدوورە دەست لەپرچی خۆی وەربدا لۆ ئەوەی کچەکە بیبینی و بزانی ئەوە خۆشەویستەکەیتی.
جارێ ڕەسم گۆڕینەوە هەر کوفر بوو، کەس لەکچ و کۆڕان نەيدەوێرا ڕەسمی خۆیان بگۆڕنەوە لەترسی ئەوەی نەوەکا دەستيان کەشف بی. لەحەمووشی خۆشتر ئەو زەمانی ئینسانەکان لەگەر ئەوەی لەئێستا زۆر بەحەیاو شەڕەفتر بون، بەرانەکینێ کەس خوشکی خۆی لەسەر دڵداری نەدەکوشت، ئەو پەڕەکەی ئەگەر کەشف بایە لەگەر کوڕەکی عیلاقەی هەیە، پێیان دەگۆت با بێتە داخوازیت و موبارەکی بی.
بەدرێژایی تەمەنی گەنجێتیم نەمدیت کچەک لەسەر دڵداری بکوژرێ، ئاخر ئەو زەمان کوشتن جەریمەیەکی زۆر گەورە بوو، وەکی ئێستا نەبو لەسەر فوول لایتو وشکاندنی سەر سەیارە خەرکی خەڵتانی خین بکەن !..
ئەوجا حوب حوبێن و دڵداری لەزەمانی مەدا بەراستگۆیی دەکراو، بەپاکی وبەحەیاوە کوڕو کچ عیلاقەیان دەبەست، لەکۆتاییشدا زەواجیان دەکردو، کەس بە کچی عالەمی ڕانەدبوارد، کەس قۆڵی ئەوی دی نەدەبڕییەوە یان حەیای بباتن، ئێستا زۆربەی عیلاقەی کوڕو کچ وەخت بەسەر بردنە، دوور نیە کچەکە سێ چار کەپڵی هەبيتن، کوڕەکەش دەرزەنەک حەبیبات.
له و زەمانەی ئێستادا هیچ ڕاستگۆییەک نەمایە حەتا لەعیلاقەی خۆشەویستیشدا، چونکی کۆمەڵگا بەعام کۆمەڵگەیەکی مادی و بێ ویژدان بوە. يەک بەخۆم حەزم لەداکی منداران دەکرد، زۆر تەمەننام دەکرد خۆم بهاوێمە بن تایەی ئەو پاسەی کە ئەو سواری دەبوو. شەوان بەدیار ئوم کەلسومەوە فرمێسکم لۆی دەڕێشت. لەیاری شەترەنجیش زۆرجار دەمدۆڕاند چونکی فکرم هەر لەلای ئەو بوو. ئەو ڕۆژەی بمویستبایە بچمە سەر ڕێی لۆ دیتنی، شەوی پێشتر سەرم دەشوشت و پرچم بەپەڕۆ دەبەست لۆ ئەوەی حەتا سبەينێ پرچم سەرح بی. ئەلحەمدولیلا ئەوە چل سار زیاترە بەیەکەوەین ئێستاش کە دەیبینم وا دەزانم کچەکەی جارانە، ئەگەر چی داپیرەشە و عەینەکیشی لەچاوە.
ئاخر لۆیە هەزار جاردووبارەی دەکەمەوە کە خۆزگەم هەر ئەوێ ساران بمردبایمە و ئەو ڕۆژە ڕەشەی ئێستام نەدیتبایە، بەخوای بەخوای یەک سەعاتی ئەو زەمانی کوڕەکەم پێی دەرێ (زەمانی قۆپچە) زۆر خۆشتر بوو لەو زەمانی کەر بازاڕييەی مۆبایل و ئەنستگرام و فەیسبوک وچات وماسینجەر، سندانيان لێ بدا،
باقی وەلسەلام.[1]