عەسەلیات و لەفەکەی مام نادر
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
ئەنگۆ دەزانن لەزەمانی مەدا خەرکی زۆر کەم نەخۆش دەکەتن.. لەوانەيە سەيرتان پێ بێ کە ئه و قسەيە دەکەم، بەڵام بەخوای ئەوە ڕاستيەکەيە. له و سەردەمەدا خەرکی بەپیری دەمردن نەوەکی ئیستەکانێ نیوەی میللەت بە نەخۆشی و نیوەکەی دیشی بە تامپۆنی سەیارە بمرن.. ئەو وەختی زۆر کەم خەرک بەجەڵتە دەمردن، سەڕەتانیش خوا لێمانی دوور خاتەوە هەر زۆر زۆر کەمبو. ئەوجا با هەقو حیسابەکتان لەگەر بکەم لۆ ڕاستی ئه و قسەيەم.
لەزەمانی مەدا ئاوی ناو بوتل نەبو، هەر بەئاوی بەلوعە شیومان لێدەنا و ئەگەر تێنیش باینە دەومان دەخستە سەر بەلوعە یان سۆندە حەتا زگمان دەهێشا ئاومان دەخواردەوە. لەمەتعەمەکانیش دۆرکەو پەرداخ دوو هەزار کەس ئاوی لێدەخواردەوە گوێیان لەهیچ نەبو. شەوان کێچو ئەسپی حەتاکو بەیانی لەسەر باليفەکانمان حەشریان دەکرد. مانگی جارەک سەیارەی دوکەری مێش دەهاتە گەڕەکەکان و مارەکانمانی پڕدەکرد لەدوکەر، جار ناجاریش زەلامەک دەهات ئیستوانەیەکی وەکی ئەوەی ئۆکسجینی لەپشتی بوو مارەکانمانی دەرمانڕێژ دەکرد لۆ لەناوبردنی حەشەرات. دوور لەرووتان ئاودەستەکانیشمان هەموودەم پڕ بوون لەسیسرکە و ژۆرەکانیشمان لەقالۆنچە. زۆربەی مارانيش حەمامیان نەبوو دەچوونە حەمامی بازار، ڕۆژانە سەتان کەس خۆیان لەوێ دەشوشت بەیەک پەشتەماریش خۆیان هیشک دەکردەوە !.
لەدەرێش کە ئەمە مندار بوین گەمەمان بە کرمەکانی ناو جۆگەرەکانی پێش دەرکەی مارەکانمان دەکرد. هەر یەکمان یەک تۆن قرێژمان لەسەر دەستی بوو هەندێ چرمی کەپوومانی پێ بستڕینەوە !.
کە ڕۆژانەشمان وەردەگرت یەکسەر هەرێ لۆ لای کابرای عەسەلیات فرۆش کە یەک دونیا مێشی لەسەر دەنیشت، یان دەچووینە دوکانی مام دەروێش و یەکدو شەکرۆکەمان دەکڕی کە دەتگۆت لەزەمانی عوسمانلیەکانەوە لەدوکانەکەیدا مایتەوە !.
عەسرانیش کەبرسیمان دەبوو دەچووینە پێش دەرکەی سینەما حەمرا و لەوێ لەفەی هێلکەی مام نادرمان دەخوارد کە ئەویش بیستوچار سەعات مێش میوانی دەبو !. بەگچکه و گەورەمانەوە هەموو خواردنەکانمان هی سەر عارەبانەکان بوو، لەناو ئەو حەمو پیيساتیە دەژیاین و ڕۆژەکیش نەماندەگۆت ئاخ !..
مام خەلیل سبەینان زوو دەچووە لای حاجی شەریف یان عوسمانی تەشریبەکەی تەنيشت مزگەفتی ئالتی برماغ، دوو نانی گەرم و دوو قاپ گۆشتی دەخوارد و، نیوڕانەکەش برنجو فاسۆلیا و مریشک بەرونی کوردی، ئێوارانیش یەک نەفەر کەبابی موعتەبەری دەخوارد، ئەوجا لە حەیاتيشی کۆلسترۆلی بەرز نەدەبوەوە !.
ئێستا بوويتە عەیبە ئەگەر ئاوی بەلوعە بخۆيەوە !. کە دەچیە مەتعەم پەرداخی سەفەری داندرایە، مراکو چەنگاریش بویتە باغەو یەکجار بەکار دەهینرێ. کابرای لەفەچی دەستکێشی لەدەست نایە. چوکلێت و نوقڵ بەنایلۆن پێچرایە، نانی تیری لەناو کارتۆن هەرگیرایە. ئاودەست بویتە غەربی، موعەتەر لەماران دەدرێ، سابونی دیتۆل لەسەر مەغسەل داندرایە، حەمام لەناو مارانە مندار ڕۆژی دوجار خۆی دەشوا خاولی تایبەتی خۆی هەیە، فرچەی ددان و مەعجونەکەشی جوودايە.
سەرباری حەموو ئه و پارێزگارييەش، مندارەکانمان حەفتەی دووجار توشی زگچوون و ڕشانەوە دەبن !.. گەنجەکانمان کۆلسترۆلیان بەرزە !. زەلام یان فەقەراتی هەیە یان سەوەفان، شەکرەو زەغتیش لەولا ڕاوەستن. ژنەکانيشمان یان قۆلۆنيان هەیە یان قەرەون !.. پیيرەکانمان شەبەکەو بالۆن یان ئاوی ڕەشی چاويان هەيە !. کچەکانيشمان نیوەیان ئینحرافی کەپویان هەیە، نیوەکەی دیش زیپکەو زیوان !.
لەو #هەولێر#ە گەورەگرانە هەشت دختۆری لێبوو، دوو دختوری چاو دوو ددان دوو گوێ و کەپوو دووش سەدریە. ئێستا لەهەر گەڕەکەکی چار موزەمید و شەش سەیدەلیە و سێ کلینیکی تایبەتی تێدایە !.
وەختی خۆی نەخۆش کە دەچووە دختۆری بەدینارەکی فەحسو تەحلیل و دەرمانیشی وەردەگرت، ئێستا دەرزی بەوەرەقەکییە، تەحلیلات بە پەنجا هەزار، ئەشیعە بە بیستوپێنج هەزار، دختۆریش ماری ئاوا نەبی هەشت نەوعە دەرمانی مقەوییاتت لۆ دەنوسی چونکە شەریکە لەگەر ساحێب سەیدەلی !..
بەخوای بەلاش نەیانگۆتیە سار بەسار خۆزگەم بەپار ئەمنیش دەرێم سار بەسار خۆزگەم بەعەسەلیات و لەفەکەی مام نادری جارانی پێش سینەما حەمرا..
باقی وەلسەلام.[1]