دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک)، ئەمڕۆ 5ی کانونی دووەمی 2022 وەفدێکی تایبەتی یەکێتیی و پارتی لەسەر پرسی دەستور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لەشاری #سلێمانی# کۆبونەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.
هەردولا کۆکبون پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بەپرۆسەی هەڵبژاردن تۆکمەتر بکرێتەوەو پرۆسەیەکی شەفاف و سەرکەوتوبێت. هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی 5ی 3ی 2019 ی نێوان هەردوولاو کۆبونەوەکانی ئەم دواییانەی هەردوو حزب بەگیانی برایەتی و تەبایی هەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان بهاوێژرێن، بڕیادرا لە هەفتەی داهاتوەوە کۆبونەوەکان بەردەوام بێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان
5ی کانونی دووەمی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!