دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی ساڵی 2022ەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ئومێدەوارین بە هاریکاریی و پشتگیریی ئێوەی نەبەز، تواناکانمان زیاتر بخەینە گەڕ تا لەگشت کایەکاندا بە کردارئەم ساڵ بکەینە ساڵی نوێبونەوە گوڕوتین بەخشین بە خەبات لە پێناوی دابین کردن و چەسپاندنی خۆشگوزەرانیی گەلەکەماندا.
هیواداریشین بە کۆتایی هاتنی ساڵی 2021 لەگەڵ خۆیدا گشت ئەو نەهامەتیانەی ئەو ساڵە و ساڵانی تریش ڕابماڵێت.
هەر لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین بۆ ڕۆحی پاکی ئەوشەهیدانەمان کە لەکۆتاییەکانی ساڵدا لە پەلامارەکانی #داعش# شەهیدبون و بۆ ڕۆحی ئەو هاووڵاتیانەمان کە لە کارەساتە سروشتییەکاندا لە سنوری #هەولێر# وکەرکوک بونە قوربانی و بۆ هاووڵاتیانەشمان کە لە ڕێگەی کۆچی ناچاریدا گیانیانلەدەستدا سەری ڕێز ونەوازشیان بۆ دابنەوێنین و هەموو ئەوانە ببنە دەرسێک کە ساڵی نوێ بکەینە ساڵی بوژانەوەی زیاتر لەهەمو بوارەکاندا و ببێتە ساڵی یەکڕیزیی و یەکدەنگیی گەلەکەمان وحزبەکان بۆ زامنکردنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان لەعیراقی فیدراڵدا کە ئاشتبونەوەی گشتیی دەستپێکەکەی بێت، هەروەها ساڵی نوێ ببێتە ساڵی سەقامگیریی و سارێژبونی گشت زامەکانی ساڵی ڕابردوومان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
31 ی کانونی یەکەمی 2021[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!