دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێز/ دەزگای میدیایی کوردسات
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم...
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا، و بەبۆنەی داگیرساندنی (22) یەمین مۆمی درەوشاوەی تەمەنییەوە، بەناوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین، دەستخۆشیی و ماندونەبوونی لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندە ماندوو نەناسەکانتان دەکەین، هیوای لەشساغی و سەرکەوتتنتان بۆ دەخوازین، کوردسات هەمیشە ئەوکەناڵە ڕاستگۆیەیە کەجێگەی متمانەی بینەرانییەتی، هەردەم ئەو ماڵە ڕەنگین و ئاوەدانەبووە، کەسەرجەم چین و توێژەکان خۆیان تێدا بینیوەتەوە، هەمیشە ساباتێکی ڕازاوە بووە بۆ هەر کوردێک لەهەر لایەکی ئەم دوونیایە بووبێت، خوازیارین ئەم یادە ببێتە مایەی پێشکەوتن و گەشەکردنی هەمەلایەنە و بە پرۆگرامی نوێ و هەمەچەشنتر، دڕیژە بەو کاروانی پڕ خزمەتەبدەن، ئێمەش مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکان لەگەڵ پیرۆزبایی و سوپاسماندا بۆ هاوکاری و پشتییوانییە هەمیشەییەکەتان، کەلەسەرجەم کارو چالاکیەکانماندا ڕۆڵی کاریگەرتان هەبووە، هیوادارین لەساڵی نوێی تەمەنتاندا لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆز و کوردانەیە بەردەوامبن، لەکۆتاییدا ئومێدی داهێنان و بەخششی زیاترتان بۆدەخوازین.
لەگەڵ ڕێزدا...
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]