دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕ ێزان خانەواده و کەس و کاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیحی حەمەڕ ەش، لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێ ڕ ادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ و فەرماندەی تێکۆشەر کاک فاتیح کە تاکو دوا ساتی تەمەنی لە پێناوی کوردایەتیدا خەباتی کرد.
کۆچی دوایی ئەم هەڤاڵەمان کە لە شۆڕ شی ئەیلولەوە تا دوا ساتی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی شاخ و ئەفسەریی لەنێو سوپای یەکگرتوو و فەرماندەیی دوکان و دواتر هێزەکانی ئاسایش و لێپرسراوی ناوەندی کەرکووکی مەکتەبی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن ئەم کۆچەی خەسارەتێک بو لە هەموان و ڕ ۆحی کاک فاتیحی حەمە ڕ ەش چوە لای شەهیدان عەریف مەجید و نازمی حەمەی سڵێمان و لیوا شێرکۆ و کاک فاتیح شوانی و شەهید لەتیفی برایی و شەهید ئاسۆی کوڕ ی و گشت شەهیدەکانی تری گوندی بنە ی ڕ ەمزی گیانفیدای شوان. جارێکی تر وێڕ ای سەبوری بەخشین بۆ ئێوەی بەڕ ێز، له یەزدانی مەزن داواکارین ڕ ۆحی پاکی کاک فاتیح بە بەهەشتی بەرین شاد بکات..
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!