سینەما سەڵاحەدین
لە ساڵی 1947 لەسەر دەستی تەحسین عەلی پاشا لە بنەمالەی یەعقوبیەکان دایدەمەزرێت، لەسەرەتادا هاوینە بوو، سەری نەگیرا بوو،
مەکینەی سینەماکە (ناجی عەقراوی) جوو لەمووسڵەوە هینای، لەسەرەتادا لەلایەن تەکیەی شێخ محێدین و هەندێ مەلای #هەولێر# بەرهەڵستی کرا، لەکاتی پیشاندانی فیلمی نوێ، کرێکارانی سینەما بەدۆل و زوورنا بەگەرەکەکاندا دەسوورانەوە، پڕوپاگەندەی وێنەی فیلمەکە لەسەرشانیان دادەنا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 508 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!