ناو: حەلیمە
ناوی باوک: جەلیل
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گۆپاڵە# ی سەربە شارەدێی #بازیان#.
$ژیاننامە$
دەرچووی کۆلێژی وەرزشی زانکۆی #سلێمانی#یە، کاپتنی تیپی تۆپی پێی فوتساڵی #یانەی ئەفرۆدێت# ی شاری سلێمانییە.
ساڵی 2006 لە گفتوگۆیەکی کورتی لاپەڕەی وەرزشی کوردستانی نوێدا دەڵێت:($دەمەوێت ببم بە یاریزانی یەکێک لەباشترین یانەکانی کوردستان و خوێندن وکۆلێژ تەواو بکەم$.)
لەگەڵ بەدەست هێنانی پلەکانی دووەم و سێیەمی کوردستان لەگەڵ یانەکەی لەپێشترداو هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی سلێمانیش دووەمی پارێزگاکانی کوردستانی بەدەست هێنا.
وەرزی ڕابردووش تیپەکەی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕینی خولی کوردستان، بەڵام بۆ ئەو قۆناغە هەستیارەی دواتر حەلیمە توشی پێکان هات و نەیتوانی بۆ ماوەی زیاد لەشەش مانگ بگەرێتەوە بۆ یاریگاکان.
دوای ئەو ماوە زۆرە دابڕان، کاپتنەکەی ئافرۆدێت کۆڵی نەداو گەڕایەوە یاریگاو بەزووترین کات جێگەیەکی بۆ خۆی لەهەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق بۆ خۆی گرت و متمانەی (مەزن محەمەد) ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی بەدەست هێناو تەنها تێستی کۆتایی و چاکبونەوەی باردۆخەکەی لەبەردەمدا ماوە.
ئەگەر چی ئێستا پاڵەوانێتیە عەرەبییەکەی هەڵبژاردەی عێراق کە بڕیار بوو لەیەکێک لەولاتە عەرەبیەکان بکرێت نادیارە، بەڵام حەلیمە کۆڵ نادات و ڕۆژانەو بەتەنهاو دوور لەهاوڕێکانی لەیاریگای ناوچەکەی خۆی کە (گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان)ی سلێمانییە بەردەوامە لەمەشقەکان و چاوەڕوانی ئەوەیە ئەمجارە درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشێت کەپێشتریش جارێک بانگهێشت کراو ئەوکات نەیتوانی بچێت.
حەلیمە نمونەیەکی گەورەی ناو وەرزشی کچانەو ڕۆژانە نزیکی 45 خولەکی بۆ یاریگای یانەکەی دەبڕی بۆ مەشقەکانی و ئێستاش لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و دەست پێکردنەوەی وەرزشەکەیەتی کە یاری فوتساڵی کچانە.
[1]