دەقی ڕاگەیەنراوی #هەپەگە# لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک:
5ی کانوونی دووەم، کاتژمێر 05:00 سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی کەرەواس، گوندی مەمیات و گوندی مەهلێی هەرێمی شەهید کەندالی #ئامێدی#، بە پشتگیری 32 ئۆتۆمبێڵی سەربازی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد.
هێزە داگیرکەرەکان دوای ئەوەی یەکینە شاراوەکانیان لە هەرێمەکە جێگیر کرد، کشانەوە.
هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە. هێرشی داگیرکەری 5 ڕۆژ بەردەوام بوو و هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. هێرشەکان بەم شێوەیەیە: -
کاتژمێر 16:00ی ڕۆژی 2ی کانوونی دووەم، گردی شەهید شاهانی زاپ، گردی جوودی نزیک گوندی مەسیحیەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
کاتژمێر لەنێوان 16:00 – 17:00ی ڕۆژی 2ی کانوونی دووەم، گردی شەهید شەریف و سنینێی هەرێمی خواکورک بۆردومانکران.
کاتژمێر 22:15ی ڕۆژی 3ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی کونیشکا و شەهید ڕۆستەمی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر 15:10ی ڕۆژی 4ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی گردی بەربزنان و سنینێی گۆشینی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر 15:10ی ڕۆژی 4ی کانوونی دووەم چیای ڕەشی هەرێمی زاپ و دەڤەری بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر 15:00ی ڕۆژی 4ی کانوونی دووەم گۆڕەپانی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
کاتژمێر 18:40ی ڕۆژی 5ی کانوونی دووەم گۆڕەپانی سنینێ و گۆشینی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
5ی کانوونی دووەم ناوچەکانی کونشکا، چەمچۆ و ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
کاتژمێر 18:27ی ڕۆژی 5ی کانوونی دووەم، گۆڕەپانی دەریێ هرچێی هەریمی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
کاتژمێر لەنێوان 16:00 – 16:27ی ڕۆژی 6ی کانوونی دووەم، ناوچەی کونشکا، گردی شەهید شاهینی هەرێمی زاپ و گردی ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!