جۆری وشە: ناو
واتا: (جیڕ و هوڕ) جیڕەجیری زۆر، جۆرە دەنگێکە وەک دەنگی دەرگا لەکاتی کردنەوە یە پێوەدانیدا.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #قۆندەرەکانی وەها جیڕەی دێ، کەچی سکیشی لە برسا قۆڕەی دێ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ڕامخست بە یادی لەش و لاری یار
وەک کلووی سپی نازک و نازدار
کە ئەبزووتمەوە ئەو جیڕەی ئەهات
بەو جیڕەجیڕە کەوتمەوە ئاوات
پیرەمێرد