ناوی تەواوی(ئاشتی ستار محەمەد)ە، ناسراوە بە(دکتۆر ئاشتی)، بەروار و شوێنی لەدایک بوون: 1983 گوندی #ئاوماڵ#ی شارەدێی #سێگردکان#ی #کۆیە# یە، بواری کۆمەڵایەتی: خێزاندارەو خاوەنی چوار کچ و دوو کوڕە.
زمانزانی: کوردی – عەرەبی.
ئاستی خوێندن: بڕوانامەی دکتۆرا لە فکری ئیسلامی (فەلەسەفەو فیقهی سیاسی).
پیشە: وتاربێژ و فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
بواری نوسین: نوسەر و خاوەنی دوو کتێبی چاپ کراو و هەشت کتێبی چاپ نەکراو، دیارترین ناونیشانی ئەو کتێبانە بریتیە لە: (محمد خۆرێک لە لوتکەی بەرزی و مەزنیدا – القومیە الکردیە: هل قچیە فیها نڤر – بەرەو هۆشیاری هزری مرۆڤی موسڵمان – مرۆڤ سازی – دیوانی مانگ – فرەژنی لە نێوان حەزی پیاوو نەفرەتی ژندا – سوننەتیەکان کێن و بۆچی باوەڕیان بە قورئان نیە؟ - موڕتەزەقەی دادگای پشکنینی ئاینی و بریکارەکانی خودا لەسەر زەوی – گەڕان بە دوای قسەکەری نێو ڕادیۆکەم).
خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری گۆڤاری ژیر بووە.
لە بواری میدیا چەندین بەرنامەی بیندراوو بیستراوی دروست کردووەو پێشکەش کردووە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن.
بەشداری دەیان بەرنامەی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فیکری و فەلسەفەی کردووە لە کەناڵە جیاجیاکانی ڕاگەیاندنی بیندراو و بیستراوو نوسراو.
سەرۆکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی: وتاربێژان و تەفاهوم بووەو لەو بوارەدا دەیان کۆڕ و سمیناری پێشکەش کردووە.
خاوەنی ئایدیای تایبەت بە خۆیەتی و، کار لە پێناو ڕیفۆرمی ئاینی و سیاسی و هزری پێکەوەژیان دەکات.
میتۆدی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیەو لەسەر بنەمای: شیکاری گوتار و ڕاڤەی سیستماتیکە بۆ هەر پرس و بابەتێکی ئاینی و سیاسی و...هتد[1]