دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان سەرنوسەر و بەرێوەبەران و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی 30 ساڵەی دەرچواندنی ژمارە سفری ڕۆژنامەکەتان، کەدەکاتە سێ دەیەی بەردەوام لە کاری ڕۆژنامەگەری کوردی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
کوردستانی نوێ وەک نۆبەرەو یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین، شانازی و دەستپێشخەرییەک بوو لەرەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا کە بۆ یەکەم جارە لە مێژوی ئەم بوارە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی کوردستاندا ڕۆژنامەیەک جگە لە چەند ڕۆژێکی نەخوازراو لەوەستانی کاتیی، بەردەوام بووە لە بڵاوکردنەوە و دەرچواندن وتائێستاش بەردەوامە..
کوردستانی نوێ جگە لەوەی سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست بووە، مینبەرێکی ئازادی هزری سیاسی و ژانری ئەدەبی و فەرهەنگی بووە، بۆیە لە ڕابردوو و لەئێستاشدا ڕۆڵێکی کاریگەری لەبەرگریکردنی بیری نیشتیمانی و ماف و ئازادییە گشتییەکاندا گێڕاوە و بە بابەت و لاپەرە و پاشکۆ فرەچەشنەکانی بایەخ و گرنگی بەسەرجەم بوارەکانی ژیان داوەو تواناو بەخششێکی بێوێنەی پێشکەش بە میدیای کاغەزیی کردووە وبەوانە مێژوویەکی دەوڵەمەندی بۆ خۆی تۆمار کردووە..
کوردستانی نوێ جوانترین نموونەی ڕۆژنامەی سەنگین و پابەند بوە بەیاساو ئیتیکەکانی ڕۆژنامەوانی، کە ئەوەش نیشانەیەکی سەنگینی و هەست کردن بە لێپرسراوێتی ڕۆژنامەکە دەرئەخات..
دووبارە ساڵیادی کوردستانی نوێ-ی ئازیز لەسەروبەندی یەکخستنی خیتابی میدیای یەکێتیی و پیرۆزبێت و هیوادارین وەک هەمیشە بە پێشەنگ وسەکۆی بیری ئازاد بمێنێت و کوردستانی نوێ هەمیشە لە نوێگەریدا بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]