دەقی پیرۆزباییەکەی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەرلەمانی ئێراق:
بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دەرچوونی ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرنوسەرو تەواوی ڕۆژنامەنوسان و کادران و خوێنەرانی ڕۆژنامەکە دەکەین.
دەرجوونی کوردستانی نوێ لەو قۆناغە سەختە وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دەستپێشخەری و ڕچەشکێنیەکی ناوازە بوو لەمێژووی یەکێتی و ڕۆژنامەگەری کوردی دا بەشانازیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گەورە دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی هاوسەنگ و سەنگین بووەو بەپاراستنی ئتیکی ڕۆژنامەوانیەوە ئەرکەکانی ڕاپەراندووە.
جارێکی تر پیرۆزە و بەهیوای گەشەپێدان و خزمەتی زیاتر بە ڕۆژنامەگەری کوردی.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
11/1/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!