دەقی پیرۆزباییەکەی جوان ئیحسان فەوزی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ڕۆژنامەی(کوردستانی نوێ)
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی یادی (31) هەمین ساڵەی دەرچونی ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لەناخی دڵمەوە جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ڕۆژنامەنووس وکادیرو کارمەندە دڵسۆزەکانی ئەم ڕۆژنامە ڕۆژانەییە پرشنگدارە دەکەم، ئەم ڕۆژنامە پڕ بەهاو سەنگینە بەردەوام سەرچاوەیەکی دروستی هەواڵ و زانیاری بووە، لەخزمەتکردنی خوێنەران و نوسەرانی کورد دا هەرگیز درێخی نەکردووە و هەمیشە لەهەوڵی پێشخستنی زیاتری بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بووە لەکوردستان دا. گرنگی و بایەخی ئەم ڕۆژنامەیە ئەوەندە زۆربو هەمیشە سەرۆک (#مام جەلال#) لەهەموو بۆنەو کۆبونەوەیەکدا پرسیاری ئەوەی لێدەکردین ئەمڕۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێت خوێندۆتەوە، کوردستانی نوێ ئەمڕۆ ژمارە چەندبوو، بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە وەک کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوداو و پێشهاتەسیاسییەکان و زانیاری لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەربگرین و خوێنەری سەرجەم ڕۆژنامەکانی تربین و برەو بەبواری زانیاری و ڕۆشنبیری بدەین، سەرۆک (مام جەلال) بەردەوام مەبەستی بەرەو پێشچوون و سەرکەوتنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بوو. لەم یادە پڕشکۆیەدا هیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازم و ئومێدەوارم لەساڵی نوێی تەمەنتاندا لەسەر ئەو ڕێبازە کوردانەیەتان بەردەوام بن و خەرمانتان پڕبەرەکەت و دەست وخامەتان ڕەنگینتربێت.
دکتۆر جوان احسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]