جۆری وشە: ناو
واتا: جەژنانە، خەڵات بە هۆی ڕۆژی جەژنەوە.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #مەعاشەکەمان بەشی دۆڕانە، بە دوو جەژنانە و سێ پاشتێلانە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
جارێ وام لە بیر برینج و ڕۆنا
وام لە خەیاڵی قەرزەکەی کۆنا
جەژنانەی ئێوە و خزمان و یاران
بارێکی تری نایە سەر باران
نافیع مەزهەر