جۆری وشە: ناو
واتا: جەژنە، جەژنی گەلێکە کە موسڵمان نەبێ.[1]
جەژن، جەژنە، جەشت، جەشن، جێژن، جێژنە، دەێر، زێو، شایی، گێژن، گێژنە، یەژن. [2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #بەو مەرگە دەڵێن، جێژنە پیرۆزە، کە لەگەڵ گەل و ئاواڵ و هۆزە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
کورد دەگەڵ فارس و تورک و عەرەبا
سەربەخۆ دەبن و برا و پشت و تەبا
یادی ئۆکتۆبەر و بە زۆردار وەستان
جێژنە دەگرین لە چیای کوردستان
هەژار