ناونیشانی پەڕتووک: منداڵەکانمان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ناوی نووسەر: د.عەبدوکەریم بەکار
ناوی وەرگێڕ: بەهجەت جەمیل حامد[1]
ئەم کتێبە زۆر پێویستە دایک وباوکان بیخوێننەوە.
وە زۆر پێوسیتە بۆ کۆمەڵگا، بۆ ئەوەی سودەکان و زیانەکان و چارەسەرەکان بزانن.
ئەم کتێبە لە چوار بەشی سەرەکی پێکدێت
1. ئێمە دەربارەی چی دەدوێین.
لەم بەشە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات، وە ئینتەرنێت.
2. تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان... دەرفەت وخاڵە ئەرێنییەکان.
لەم بەشەدا گرینگترین سودەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئینتەرنێت خراوەتەڕوو.
هەڵبژاردنی هاوڕێی ڕاستگۆ!
3. ئاڵنگاری و مەترسیەکان.
لەم بەشەدا زۆر بەوردی زیانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئینتەرنێت خراوەتەڕوو، کە زۆر پێویستە هەمووان ئاگاداری بن بەتایبەت دایک و باوکان.
پێویستە هەمووان، بەتایبەت منداڵەکان و هەرزەکاران ئاگاداربکەینەوە، لە زیانەکانی و مەتەرسیەکان.
4. چارەسەرەکان.
لەم بەشەدا زۆرێک لە چارەسەرکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئینتەرنێت خراوەتەڕوو، کە زۆر پێویستە هەمووان ئاگاداری بن بەتایبەت دایک و باوکان.
کێشە وگرفتەکان، چۆن چارەسەریان بکەین؟
چۆن بەرەنگاریان ببینەوە؟
چی بکەین و چی ئەنجام بدەین؟
ئایا ڕێگەنەدان و قەدەغەکردن چارەسەرە؟
ئایا چی بکەین بۆ ئەوەی متمانەی منداڵەکان بەدەست بهێنین؟
ئەو بەرنامانە چین کە ڕێگری دەکات لە کۆمەڵێک زیان؟
چۆن بەکارهێنان سنوردار بکەین، لە ڕێگەی چ بەرنامەیەکەوە؟