بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە
یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگ و هەستیارەکان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، بابەتی خاوەندارێتییە، کە هەر وڵاتە و بەشێوەیەک بایەخی پێداوە و بەپێی سیستمێک ڕێکیخستووە، چونکە (موڵک) سەرمایەیەکی ئابووری نەتەوایەتی گرنگە، بۆیە زۆربەی دەستورو یاسای وڵاتان مافی موڵکایەتی بە مافێکی پیرۆز ناودەبەن و بە چەندین دەقی یاسایی، چۆنێتی ڕەفتار و مامەڵەکردنیان بە خانووبەرە و موڵکەوە ڕێکخستووە، لایەنی تایبەتمەندیان بە تۆمارکردنی ئەو ڕەفتارانە دیاری کردووە.
سیستمی تۆمارکردنی خانووبەرە لەم خاڵانەدا کورت دەبێتەوە:
• سیستمێکی یاساییە، واتە: یاسا سەرچاوەی ئەو سیستمەیە. یاسا ئامانجەکانی دیاری دەکات و سەرجەم کاروچالاکیەکانی ڕێک دەخات. بۆیە دەبینین لە زۆربەی وڵاتان بە وەزارەتی دادەوە لکاوە.
• سیستمێکی تایبەتمەندە بە تۆمارکردنی هەموو جۆرە خانووبەرەیەک، زەوی، خانوو، باڵاخانە. موڵکی دەوڵەت بێت یان هاوڵاتیان.
• پارێزگاری لە مافی خاوەندارێتی دەکات. هەر لایەنێک بەپێی یاسا، مافی جێگیر کرابێت لە تۆمارەکانی خانووبەرە، دەتوانێت دڵنیابێت لە موڵکەکەی و دڵنیا بێت لەوەی ئەو مافەی بە (بەسەرچوون - تقادم) نافەوتێت.
• سیستمێکی خزمەتگوزارییە، پەیوەندی لەگەلڕ هەموو خاوەن موڵکێک هەیە. چ هاوڵاتی، کۆمپانیا، یان داموودەزگای حکومی بێت.
• سیستمێکی سوودبەخشە لە ڕووی داراییەوە، چونکە داهاتێکی زۆری هەیە بە بەراورد لەگەلڕ خەرجیەکانی کە بڕێکی زۆر کەمە.
سیستمی تۆمارکردنی خانووبەرە لە عێراق دا مێژووەکەی بۆ سەردەمی عوسمانیەکان دەگەڕێتەوە. عێراق وەکو هەر وڵاتێکی تر، گرنگیەکی زۆری پێداوە و لە ڕێگەی دەزگایەک لە وەزارەتی داد ڕێکخراوە. لە هەرێمی کوردستانیش دا، هەر لە دوای پێکهاتنی پەرلەمان و دامەزرانی حکومەت لە ساڵی 1992 هەمان دەزگا لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتیەکی گشتییەوە بە ناوی (بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە) بەپێی یاسای وەزارەتی داد ژمارە 12 ی ساڵی 1992، وەک دەزگایەک لە پێکهاتەی وەزارەتی داد ڕێکخراوەتەوە.
شوێنی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بەڵام فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، کە پێکهاتوون لە بەرێوەبەرایەتی و تێبینەرایەتیەکان، لە ڕێگەی ناوەندی هەر چوار پارێزگەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم (هەولێر، #سلێمانی#، دهۆک، هەڵەبجە) بەسەر تەواوی شارو قەزاو ناحیەکاندا، دابەش بوون.
تەواوی پێکهاتە و کارو ئەرکی ئەم دەزگایە بە یاسایەکی تۆکمەو فراوان (یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە) بە ژمارە 43 لە ساڵی 1971 داڕێژراوە.
کارەکانی ئەم دەزگا گرنگە، بریتین لە:
• تۆمارکردنی هەموو ئەو ڕەفتارانەی کە لەسەر موڵک (بە هەموو جۆرەکانیەوە) ئەنجام دەدرێت. مەبەست هەموو (التێرفات العقاریە – هەڵسوکەوتەکانی لەسەر عەقار دەکرێت). وەکو (کڕین، فرۆشتن، گۆڕینی ڕەگەز، بارمتە، خۆماڵەکردن، پاکانە... هتد) جا ئەو موڵکە خاوەنەکەی تاکە کەس، دەوڵەت یان کۆمپانیا... هتد. بێت.
• جێبەجآ کردنی هەموو ئەو حوکمە دادوەریانەی (کە پلەی بنبڕیان وەرگرتووە - الاحکام القچائیە الحائزە درجە البتات) لەسەر مافەکانی خانووبەرەی ڕەسەن و لاوەکی (اێلی و تبعی)و گوێزرانەوەی ئەو مافانە بۆ جێگرەوەی گشتی (خلف عام).
پێکهاتەی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە
پێکهاتەی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا، پەیکەری ڕێکخستنی (هیکل تنڤیمی) بۆ کراوەو لە دوای ئەم بابەتە بڵاوکراوەتەوە.
گرنگی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە
گرنگی و بوونی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە :
1. پاراستنی مافی موڵکایەتی هاوڵاتیان و دەوڵەت و کەرتی تایبەت و کۆمپانیا و هەموو ئەو کەسایەتیە بەرجەستە و مەعنەویانەی یاسا مافیان دەپارێزێت.
2. جێبەجآ کردنی هەر هەڵسوکەوتێک لەسەر موڵک لە کاتی هەر گۆڕانکارییەکدا کە بەسەریدا بێت، وەکو (کڕین و فرۆشتن و گۆڕینی ڕەگەز و جیاکردنەوە و یەکبوون و پاکانە... هتد).
3. جێبەجآ کردنی بڕیاری دادگاکان ئەوانەی کە پەیوەستن بە موڵک و موڵکدارییەوە.
4. لە گشت فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، تۆمارێک هەیە بە ناوی (تۆماری هەمیشەیی). هەموو مافەکانی تێدا تۆمارکراوە. وێنەی دووەمی ئەم تۆمارە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە پارێزراوە، کە ئەمەش بۆ زیاتر دڵنیابوونە لە پاراستنی مافی موڵکایەتی.
5. فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، بونەتە فەرمانگەگەلێکی زۆر گرینگ بۆ پێدانی زانیاری دروست، لەسەر گشت ئەو موڵکانەی یان ئەو کەسانەی کە موڵکیان بەناوە. کە لەلایەن فەرمانگەکانەوە داوای زانیارییان لەسەر دەکرێت.
6. یەکێک لە گرنگترین کارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بوونی (دەستەی ڕاوێژکاری هەمیشەیی)یە، کە بەپێی مادەی (330) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە ژمارە (43) ساڵی 1971ی هەموارکراو پێک هاتووە. تایبەتە بە چارەسەرکردنی گرفتی ئەو مامەڵانەی کە لە بەڕێوبەرایەتیەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە چارەسەر ناکرێت, ئەو مامەڵانە لە ڕێگەی بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەوە ڕەوانەی ئەو دەستەیە دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی.
7. یەکێکی تر لە گرنگترین کارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بوونی (لیژنەی وردبینی تایبەت)ە کە بەپێی بڕگە (2) لە مادەی (331) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە ژمارە (43) ساڵی 1971ی هەموارکراو پێک هاتووە. تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مامەلانەی کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەکان و دەستەکانی لێوردبوونەوەی نامەڵبەندی ڕای جیاوازیان لەسەرە. ئەم لیژنەیە چارەسەر بۆ ئەم جۆرە مامەلانە دیاری دەکات. بڕیاری ئەو لیژنەیە یەکلاکەرەوە دەبێت پاش پەسەندکردنی لەلایەن بەڕێوبەری گشتیەوە.[1]