وەزارەتی کارەبا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #سلێمانی#
لەسەرەتادا پێش دامەزراندنی دەزگای کارەبا بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی بووەو سەر بەوەزارەتی پیشەسازیی بووە، بەڵام دوای یەکخستنەوەی دوو ئیدارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی وەزارەتی کارەبا لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای کارەبا هەڵوەشایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەفەرمانی ژمارە (8686) سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان لە(13/7/2006)دووبارە دامەزرایەوەو خرایەوە سەر وەزارەتی کارەبا بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆی ئەو کاروچالاکیانەی پەیوەندنی بەکارەباوە هەیە.بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی سنوورێکی فراوانی هەیە، بەگشتی (7456) فەرمانبەری (تەکنیکی، کارگیری، ژمیریاری) هەیە و جگە لە بەڕێوەبەرێتەکانی کۆنترۆڵ وگەیاندنی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمان (9) بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا لە خۆدەگرێت و پەیکەری ئیدارییەکەی بەم شێوەیە.
1- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی.
2- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای #شارەزوور#.
3- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای #چەمچەماڵ#.
4- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای #ڕانیە#
5- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای #دوکان#
6- بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی
7- بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای سلێمانی
8- بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی
9- بەڕێوەبەرایەتی وەرشەی مەرکەزی.[1]