ناو: غائیب
نازناو: سوارە
ناوی باوک:عەلی
$ژیاننامە$
شەهیدی نەمر شەهید سوارە
ناوی تەواوی (غائیب عەلی حەميد)ە ناسراوە بە سوارە
شةهيدە ساڵی 1964 (لەدێی حەيدەرەسور)ی ناوچەی داودەی سەربە شارۆچکەی دوز#خورماتوو# لەبنەماڵەيەکی هەژاری کورد پەروەر لەدايک بوە پاشان جونەتە دێی (قوم پەلک)ەو لەوێ نيشتەجێ بونە لە ساڵی 1971 خراوەتە بەر خوێندن لەقوتابخانەی (قوم پەلک)ەو قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە شارەدێی (نەوجول) تەواو کردوە شەهيد لەساڵی 1978 پەيوەندی کردوە بەکومەلەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە وەکو ئەندامێکی دڵسۆزی ئەو ڕێکخراوە ئەرکەکانی بەريوە دەبرد وە کومەڵێک نهينی لای خۆی پاراستبوو لەلايەکی ديکەيشەوە کەوتبوە ژێر چاودێری دەزگا نهێنيەکانی حزبی بەعسەوە بویە لە #17-02-1980# چەکی پيشمەرگايەتی کردەشان لەمەفرەزەی شەهيدی فەرماندە (خالید گەرميانی) شەهيد سوارە لەژيانی پێشمەرگايەتيدا پاش ئەنجامدانی دەيان چالاکی و سەرپەرشتی کردنی چەندين نەبەردی سێ جار بريندار ئەبێت جاری سێهەم لەبەرسەختی برينەکەی ڕەوانەی وڵاتی ئێران ئەکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی وە لەئەنجامدا دەستی ڕاستی لەکار ئةکەويت بەلام شەهيد سوارە لەدوای هەربريندار بونێکی زياتر لەسەر هەڵوێستی کوردايەتی و پێشمەرگايەتی سوورتر ئەبوو دوا پلەی پێشمەرگايەتی ئەبيتە فەرماندیی کەرتی (5)ی تيپی (51)ی گەرميان بەلام سەت حەيف و مەخابن شەوی7 لەسەر #08-01-1988# لەکاتی ڕۆشتنيان بۆ گرتنی ڕەبیە يەکی دووژمن لەنزیک گوندی قۆری چای سەر ڕێگای دووز #کفری# کەوتە بۆسەی خۆفرۆشانەوە وەشەهيد کرا و چوە ڕيزی کاروانی سەروەری و نەمرانەوە.[1]