قەر و گوڵەزەر
شوێن: گوندی پڵینگیان، و لە تەنیشت بەشی سەرووی جادەی گشتی.
ڕەچەڵەک کورد بوون، گوڵەزەر خەڵکی سنوورەکە بووە و قەریش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، و لەبەر عەشقی گوڵەزەر هاتۆتە ئەو مەڵبەنده و تا مردووە هەر لەوێ ماوەتەوە و لای گوڵزەریش نێژراوە.
ناوبانگیان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاو بۆتەوە.
خەڵک سەردانیان دەکەن، زیاتر لەبەر بێ مرادی و ڕەنجەڕۆیی و ئەو حیکایەت و بەسەرهاتەتاڵەی کە هەیانبووە.
قەبرستانەکە دەکەوێتە پشت جادەی سەرکەپکان پڵینگان.[1]