بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ڕانیە باریوە، کە بڕی 52.8 ملیمەتر بووە و لە بەرامبەردا لە سەنتەری پارێزگای #کەرکووک# کەمتر لە یەک ملیمەتر باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ڕانیە بووە لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#، بە بڕی 52.8 ملیمەتر، لە سەنتەری پارێزگاکەش 6 ملیمەتر، لە #چوارتا# 5.17 ملیمەتر، لە #ماوەت# 8.30 ملیمەتر، لە قەڵادزێ #38# ملیمەتر، لە #پێنجوێن# 8.41 ملیمەتر، لە #بەرزنجە# 13.3 ملیمەتر و لە #قەرەداغ# 22.5 ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەی پارێزگای کەرکووکەوە باس لەوەکراوە، لە سەنتەری پارێزگاکە کەمتر لە یەک ملیمەتر، لە شوان 1.2 ملیمەتر باران باریوە.
سەبارەت بە پارێزگای #هەولێر# ئەوەخراوەتەڕوو، لە سەنتەری پارێزگاکە 13.1 ملیمەتر، لە #سۆران# 41 ملیمەتر، لە #هیران# 29 ملیمەتر، لە #حاجی ئۆمەران# 4.6 ملیمەتر، لە #مێرگەسوور# 8.18 ملیمەتر، لە #بارزان# 20.2 ملیمەتر و لە #پیرمام# 35.7 ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەی بڕی باران بارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە شاری #دهۆک# ئاماژە بەوەدراوە، لە سەنتەری پارێزگاکە 1.6 ملیمەتر، لە ئاکرێ 18 ملیمەتر، لە #کانی ماسی# 12 ملیمەتر، لە #ئامێدی# 16 ملیمەتر، لە #بجیل# 8.18 ملیمەتر، لە #دینارتە# 21 ملیمەتر، لە #چمانکێ# 25 ملیمەتر باران باریووە.
سەبارەت بە پارێزگای #هەڵەبجە# کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە سەنتەری ئەو پارێزگایە 9.1 ملیمەتر، لە #تەوێڵە# 8.8 ملیمەتر، لە #خورماڵ# 1.8 ملیمەتر، لە #بیارە# 4 ملیمەتر و لە #سیروان# 7.4 ملیمەتر باران باریووە.
[1]