ناونیشان: بۆچی جەمسەری باشوور ساردترە لە جەمسەری باکوور؟
ئامادەکردنی: م. #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#[1]
جەمسەری باشوور: بریتییە لە کیشوەرێک زەریاکان دەوری داوە، بەڵام جەمسەری باکوور بریتییە دەریا و کیشوەرەکان دەوری داون.
جەمسەری باشوور ساردترە لە جەمسەری باکوور و لە (90%)ی سەهۆڵی جیهان دەکەوێتە جەمسەری باشوور، و تێکڕای پلەی گەرمی لە جەمسەری باشوور دەگاتە (50) پلەی سەدی لە ژێر سفر، و تێکڕای پلەی گەرمی لە جەمسەری باکوور دەگاتە (38) پلەی سەدی لە ژێر سفردا.
$سێ هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ ئەوەی جەمسەری باشوور ساردتر بێت لە جەمسەری باکوور:$
1- جەمسەری باشوور لە کیشوەری ئەنتارکتیکا پێکدێت، واتا خاوەن ڕووبەرێکی ووشکانی فراواونە، بەڵام جەمسەری باکوور زۆربەی دەریایە و تەنها بەشێکی نەبێت ووشکانیە کە بریتیە لە دورگەی گرینلاند و لە خاسیەتەکانی ووشکانی خێراتر سارد دەبێتەوە لە ڕووبەرە ئاوییەکان، چونکە ئاو گەرمی وەردەگرێت و بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵی دەگرێت و پارێزگاری لێی دەکات بەشێوەیەکی گەورەتر لە ووشکانی، بۆیە پلەی گەرمی ووشکانی لە جەمسەری باشوور بەشێوەیەکی خێرا دادەبەزێت بەشەودا زیاتر لە دەریاکان، ئەمەیش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جەمسەری باشوور لە جەمسەری باکوور ساردتر بێت.
2- جەمسەری باشوور لە زەنجیرە چیای گڕکانی بەرز پێکدێت، و تێکڕای بەرزی کیشوەری ئەنتارکتیکا، نزیکەی (3000)م لە ئاستی ڕووی دەریا، بەڵام بەرزی ڕووی زەوی لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە کیشوەری جەمسەری باکوور دیاریکراوە.
هەرچەندە لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرز ببینەوە لە چینی ترۆپۆسفیر لە بەرگە هەوادا ئەوا پلەی گەرمی بەشێوەیەکی خێرا دادەبەزێت، ئەمەیش هۆکارێکی ترە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جەمسەری باشوور لە جەمسەری باکوور ساردتر بێت.
3- وەرزی زستان لە نیوە گۆی باکوری زەوی دەگات لوتکەی لە مانگی کانونی دووەم لە ساڵدا، بەڵام وەرزی زستان لە نیوە گۆی باشووری زەوی دەگات لوتکە لە مانگی ئاب، و زەوی دەکەوێتە ئەو پەڕی دووری لە خۆرەوە لە مانگی تەمووز و ئاب لە هەموو ساڵێکدا بەڵام زەوی لە خۆرەوە نزیک دەبێتەوە لە مانگی کانونی یەکەم و دووەم، ئەمەیش هۆکارێکی ترە بۆی ئەوەی جەمسەری باشوور لە جەمسەری باکوور ساردتربێت.