جۆری وشە: ناو
واتا: جەواڵی پچووک. دەفرێکە لە بەن و موو دروست دەکرێ بۆ کێشەی دانەوێڵە. [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئەوی لە مشک بێت، جەواڵ دەدڕێت!#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بەر دەدەن گاجووتی لەڕ، سواری تەڕاکتۆران دەبن
دێتە دەر بوورە و بەیار و بەندەن و نیساری کورد
کشتوکاڵ و جووت و گامان دێتە سەر باری لەبار
پڕ دەبێ تێڕ و جەواڵ و مشت دەبێ عەمباری کورد
هێمن