ناو: شکور
نازناو: شکور عەليانی
ناوی باوک: ڕەحيم
$ژیاننامە$
شکور ڕەحيم عەبدولکەريم ناسراوه به شکور عەليانی له ساڵی 1968 له گوندی عەليان لە خێزانێکی کورد پەروەر لەدايک بووه ماڵەکەيان هەميشه لانکەی پێشمەرگه بووه شەهيد شکور له ساڵی 1983 پەیوەندی بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوه کردوه له ساڵی 1984 بووه به پێشمەرگه له تيپی 51ی گەرميان کەرتی 6ی (پ.م) بووە دووجار بەسەختی بريندار بووه لەشەڕەکانی سەرکردايەتی يەکێتی نيشتيمانی کوردستان بەشدار بووه له شەڕەکانی قەيوان و ماوات يەکێک بووه له پێشمەرگه بارتيزانەکانی دوای ئەنفال لەگەڵ ڕەتلەکانی گەرميان دابووه. مەداليای ڕێزلێنانيشی لەلايەن هەڤاڵ مام #جەلال تاڵەبانی#ەوه پێ بەخشرا له #19-03-1991# له شەڕه سەختەکەی دوز#خورماتوو#دا دوای ڕزگار کردنی دووز لەگەڵ عوسمانی حاجی محمود و کۆمەڵێک پێشمەرگەی تردا. شەهيد شکور لەو شەڕەدا بەسەختی بريندار بوو به برينداری بەجێما گيانی خۆی بۆ هەتاهەتايه بەخشی بەخاک و نيشتيمان و جووه کاروانی شەهيدانەوە.[1]