پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
کورتە مێژوويەکی هەرێمی کوردستان
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورتە مێژوويەکی هەرێمی کوردستان

کورتە مێژوويەکی هەرێمی کوردستان
کورتە مێژوويەکی هەرێمی کوردستان

بە کورتە باسێک دەست پێ دەکەین و بۆ ماوەیەکی کورت، خوێنەری بەرێز لە گەڵ خۆمان بۆ قوڵایی مێژووی ئەو هەرێمە ڕادەکێشین و هەڵبەت ئەمەش تەنها بە مەبەستی ئاشنایی گەشتیارانی ئازیز بە ئەنجام دەگەیێنین. لای هەمووان ڕوونە کە کوردستان بێشکەی شارستانیەت و ناوەندی دەرکەوتنی یەکەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە، بەڵام نەک (هەرێمی کوردستانی عێراق) و بەڵکو هەموو خاکی کوردستان کە بە داخەوە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر وڵاتانی (عێراق، سوریا، تورکیا و ئێران). هەروەها هەندێ لە کوردان لە پارێزگای خوراسانی ئێران و وڵاتانی یەکێتی سوڤیەتی پێشوو وەک (ئازەربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان و... هتد) دەژین.
کوردستان خاوەنی شارستانیەتێکی زۆر کۆنە و ئەم بابەتەش لە لایەن شوێنەوارناس و ڕۆژهەڵات ناسەکان بە دۆزینەوەی ئاسەوارە کۆنەکان سەلمێندراوە، کۆنی هەندێک لەو شوێنەوارانە دەگاتە زیاتر لە شەست هەزار ساڵ و دووبارە ڕاستی شارستانیەتی کۆنی کوردی پشتراست دەبێتەوە. بۆ نمونە دۆزینەوەی چەندین نمونە لە ئێسک و پروسکی مرۆڤە سەرەتاییەکان لە #ئەشکەوتی شانەدەر# کە دەکەوێتە نزیک گوندی (زۆیا چەمێ ) و مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ بەرلە زایێن، هەروەها کۆمەڵێک لە ئامێر و ئامرازە پێویستەکانی کشتوکاڵی کۆن کە لە گوندێ (#چەرمۆ#) لە نزیک شاری (#چەمچەماڵ#) لە لایەن لێکۆڵەر و شوێنەوارناسان لە دڵی خاک دەرهێندراون، جگە لە ئەمانەش هەندێک لە پێداویستیەکانی ناو ماڵ کە هەر لە هەمان شوێن دۆزراونەتەوە و تەمەنیان بۆ حەوت هەزار ساڵ دەگەرێتەوە. شایەنی باسە ئەم دوو گوندە لە کۆنترین گوندە کشتوکاڵیەکانی جیهان هەژمار دەکرێن.

کورد لە مێژووی نوێ
بۆ زیاتر ناسینی کوردستان پێویستە زیاتر قوول ببینەوە و وەک ووتمان بچینە ناو مێژووی کوردستان، ئەم سەرزەویە لە (3000 پ. ز) بەردەوام خاوەنی حکومەتە خێڵەکیەکان بووە و دانیشتوانی ڕەسەنەکەی بریتی بوون لە: (کاسنی، کاردۆخی یا کاردۆکی، گووتی، لولوبی و حالدیەکان). ئەو نەتەوانە کە هەموویان لە باپیرانی ماد (کورد) بوون، دوای ماوەیەک یەکیان گرت. مادەکان یەکەم دەوڵەت یا ئیمپراتۆریەتی بەهێزی ئەو ناوچەیە بوون کە توانیان لەشکری گەورە پێک بهێنن و ناوچەگەلێکی زۆر بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، ئەوان بوون توانیان حکومەتە خوێنرێژەکەی ئاشوور لە ناو ببەن. دەوڵەتی ماد (هۆخشتەرە) توانی دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەوکاتی وەک (ئاشوور و بابل) لاواز بکات و دەستیان گرت بەسەر تەواوی ئەرمەنستان و ئاسیای بچووک تا دەگەیشتە ڕووباری هالیس. عیلام، پارس، هێرکانی، تەبەرستان و باکتریا لە ژێر ڕکێف و فەرمانی مادەکان بوون. ئەو دەوڵەتە بوو کە بنەماکانی بەرێوەبردنی وڵات، یەکگرتنی خێڵەکان و ڕێکارەکانی جەنگی داهێنا، هەروەک (کوروش) دامەزرێنەری زنجیرە پاشایەتی ئەخمینیەکان (هەخامەنشیەکان) سوودی لە داب و نەریت و ڕێورەسم و تەنانەت شێوازی پۆشاکی مادەکان بینیوە.
بۆ یەکەم جار ناوی ماد لە کەتیبەی بەردینی (شەلەم نەسری دووەم) هاتووە و هەروەها (شەمسی ئاداد) ناوی مادەکانی هێناوە، (تیگلات پالسەری چوارەم) لە (744 پ. ز) لەشکرکێشی کردۆتە سەر مادەکان. بە داخەوە پاشماوەی شوێنەوارەکانی ئەوکات بە کەمی ماونەتەوە و هەندێک لە شوێنەوارە بەناو بانگەکانی ئەوکات بریتین لە: (پەیکەری بەردینی شێرێک لە نزیک هەمەدان، ڕوخساری پیاوێک بە پۆشاکی مادەوە کە لە سەر بەرد هەڵکەندراوە لە نزیک دەخمەیەک لە سەرپێڵی زەهاو، وێنەی فروهەر لە سەر بەردێک و لە سەرووی دەخمەیەک لە لورستان کە لە ئێستادا بە ژووری فرهاد ناو دەبرێت، وێنەی پیاوێک لە کاتی نزادا لە دەخمەیەکی بچووک کە لە سەر بەرد هەڵکەندراوە و لە گوندی نواسحەق وەند لە نزیک کرمانشاهە، وێنەی شا و زانایەکی ئایینی کە لە دوولای ئاگرێک لە ئەشکەوتی قزقاپانن و سەرەڕای ئەمانە شاری هەمەدان بە حەت قەڵای ڕەنگاورەنگ و ئەو کۆشکەی کە لە ناویدا هەبووە) ئەمانە هەموویان دەرخەری شارستانیەتی گەشاوەی مادەکانن. مێژووی ماد لەگەڵ دەستپێکی ئەخمینیەکان کۆتایی هات و یۆنانیەکان دەوڵەتی ئەخمینی (پارس، ماد) یان لەناو برد و دوای ئەوان یۆنانیەکان بوونە حوکمرانی ئەو سەرزەویە.
پێویست ناکات تا مێژوو دووبارە بنوسینەوە و تەنها دەڵێین دەوڵەتەکان یەک بەدوای یەکدا هاتن و ڕۆیشتن، بەڵام کورد بەردەوام بەشێکی گرنگی دەوڵەتداری ئەو ناوچەیە بووە و هەروەها وێڕای بوونی ئەو گوشارە زۆرەی بەرانبەریان کراوە، بەردەوام دەسەڵاتی ناوچەکانی خۆیان بەدەستەوە بووە. نەیارانی کورد بەردەوام لەبیری دابەش کردنی کورد و خاکە فراوانەکانیان بوون و بۆ ئەمەش خۆیان لە هیچ کردەوەیەک نەپاراست. یەکەم کۆششی گەورە بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن هەر دوو ئیمپراتۆری بە ڕەچەڵەک تورکی (سەفەوی و عوسمانی) و بە هۆی جەنگی چاڵدێران بە ئەنجام گەیشت. ئەو جەنگە لادێ و ئاواییە کوردیەکان وێران کرد و خاکەکەیانی کردە سووتماک، دانیشتوانەکەشیانی لەناوبرد. هەردوو دەوڵەت بێ باک بوون لەو کارانە، چونکە جەنگ لەناو خاک و ماڵی کوردان بوو. لە جەنگی چاڵدێران بە کردەوە خاکی کوردستان بۆ یەکەم جار دابەش بوو و دوای ئەمەش لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە (دوو دوژمنی سەرسەختی کورد) و لە سەدەکانی هەژدەهەم و نۆزدەهەمدا، دابەشکاریە سنووری و ئیداریەکان بەجێ هێندران.
دواجار لە سەدەی ڕابردوو و دوای شکستی عوسمانیەکان لە بەرانبەر هاوپەیمانە ئەوروپیەکان، لە ساڵی (1916 ز) بە پێی پەیماننامەی (سایکس بیکۆ)، کوردستانی گەورە لە لایەن (روسیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بۆ چوار پارچە و بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش کرا. لە دەست چوونی سەربەخۆیی کوردان و لەناوچوونی یەکپارچەیی کورد، هاوکات بوو لە گەڵ ستەم و بێدادی زۆر کە بوونە هۆی لاواز بوونی کورد. بە پێی ڕێکەوتنی (سایکس بیکۆ) باشووری کوردستان لە ساڵی (1925 ز) لە گەڵ هەریەکە لە دوو ولایەتی (بەغدا و بەسرا) یەکی گرت و ووڵاتێکی تازە بەناوی عێراقی لێ کەوتەوە و ئەمەش خۆی بوو بە دەستپێکی گەورەترین جۆرەکانی جینۆسایدی کوردان لەم پارچەیە لە خاکی کوردستان.
دەوڵەتە تازە دروست بووەکەی عێراق، هەرلە سەرەتاوە بە پشتیوانی بەریتانیا کەوتە پێشێلی مافەکانی کورد و لە بەرانبەریشدا، بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و بۆ وەرگرتنەوەی ماف و مێژووە زەوت کراوەکەیان، دەستی پێکرد و هەرگیز نەگیرسایەوە. لە ساڵی (1958 ز) دەوڵەتی پاشایەتی لە عێراق ڕووخا و خۆراگری کورد لە بەرانبەر ئەو ستەمانەی بەرانبەری دەکرا، بوو بە هۆی چەسپاندنی ناوی نەتەوەی کورد وەک دووەم نەتەوە لە دەستووری ئەو وڵاتە.
زۆری نەخایاند حکومەتی عێراق دەستووری بن پێ کرد و مافەکانی کوردی بەجێ نەهێنا و ئەمەش کاردانەوەی کوردی لێ کەوتەوە. لە بەرانبەردا حکومەتی عێراق لە جیاتی بەخۆدا بچێتەوە، لە ئەیلولی (1961 ز) هێرشی نامرۆڤانەی لە دژی کورد لە ڕێگەی فرۆکەکانی دەست پێکرد و بوە هۆی سەرهەڵدانی #شۆرشی ئەیلول#. خۆراگری گەلی کورد و خوێنی هەزاران شەهید لەو شۆرشە، بووە هۆی بەدی هاتنی ڕێکەوتنی (ئازاری 1970 ز) لە نێوان سەرکردایەتی کورد و حکومەتی بەعس، لەو ڕێکەوتنە دان بە بوونی نەتەوەی کورد نرا. بەڵام دیسان حکومەتی عێراق پێشیلی ئەو پەیماننامەی کرد و لە (1974 ز) یەک لایەنە ئەو ڕێکەوتنەی هەڵوەشاندەوە و جەنگی بەرانبەر بە کورد هەڵگیرساندەوە. ئەو جەنگە زۆر وێرانکار بوو و بۆوە هۆی ڕشتنی خوێنی هەزاران شەهید بەناحەق و هەزاران لادێی کوردی بە تۆپ و بوردمانی وەحشیانە وێران کرد.
کردەوەکانی حکومەتی بەعس تەنها بە تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی نەوەستا، بەلکو ئەوان بە ووردی سیاسەتی زەوی سووتاویان لە دژی خەڵکی بێ تاوانی کورد دەست پێ کرد و بیرە ئاوە و جۆگەکانیان ووشک کرد، دارستانەکانیان سووتاند و ئاوەدانیەکانیان وێران کرد. ئامانجی ئەوان تەنها لەناو بردنی کورد بوو لە ڕێگەی لەناو بردنی سەرچاوەکانی ژیانی ئەوانەوە. ئەوان بۆ ئەم مەبەستەیان سوودیان دیت لە کۆمەڵە سیاسەتێکی نەفرەت لێکراوی وەک: (وێران کردنی زیاتر لە چوار هەزار لادێ ، گواستنەوەی دانیشتوانی لادێکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و سپاردنی زەوی و زاری ئەوان بە عەرەبی هاوردە).
دەوڵەتی بەعس بە عەقلیەتێکی کاڵ فامانە، ئامانجی لەناو بردنی کوردیان هەبوو و لەو پێناوشدا هەموو کردەوەیەکی وەحشیانەیان بە ئەنجام گەیاند، ئەوان بە زەبر و هەرەشە کوردە (ئێزیدی، شەبەک و فەیلیەکان) یان ناچار بە گۆرینی ڕەگەزنامە کوردیەکانیان بۆ عەرەب کرد. لە ڕۆژی (05-04-1980) دەستیان کرد بە لەناو بردنی کوردی فەیلی لە بەغدا و لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئەو کارەیان دەست پێکرد. ئەوان دوای زەوت کردنی ماڵ و موڵکی فەیلیەکان، پێنج هەزار کەسیان لێ کوشتن و ئەوانی دیکەیان لە ووڵات دەرکرد، بەشێکی زۆریان بۆ ئێران دەرکردن. ئەو وەحشیگەریە بۆ ئەوان بەس نەبوو و لە (31-07-1983) هەشت هەزار کەس لە بارزانیەکانیان برد و بەرە بەرە لەناویان بردن. حزبی بەعس خۆی بەو کردەوانەوە گرت و دەستە دەستە خەڵکی بێ تاوانی کوردی لەناو دەبرد و هیچ شوێنەواری نەدەهێشتن. سەرەرای هەموو ئەوانە، بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەردەوام بوو و سەریان بۆ ئەو ستەم و بێدادانە شۆر نەکرد کە دژی بەها مرۆڤایەتیەکان بوون.
ئەشکەنجە سەختەکانی زیندانە تاکەکەسیەکان، گوللە باران کردنی شۆرشگێران لە شوێنەگشتیەکان، ڕووخاندنی لادێ و شارەکان و کوشتنی بە کۆمەڵی کوردان، بەعسیەکانی تێر نەکرد و بۆیە فرۆکەکانی ئەو ڕژێمە بۆگەنە هەستان بە بۆردمانی کیمیایی ناوچەی (#بالیسان# و #شێخ وەسان#) و تەنها لە چەند ساتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بێ تاوانی ئەو شوێنانەی لەناو برد. ئەم جارە تەنها مرۆڤەکان نەبوون کە دەمردن، بەڵکو باڵندە و ئاژەڵە ماڵی و کێویەکانیش بە گشتی دووچاری هەمان چارەنووس بوون.
کوشتار و ستەمی ڕژێمی بەعس گەیشتە ڕادەیەک کە نەزوبان دەتوانێت باسی بکات و نە گوێکان بیبیستن، ئەمجارە ڕژێم بۆ لەناو بردنی کورد و بە بێ شەرمی تەواو، سوودی لە ناوی سورەتی پیرۆزی (ئەنفال) وەک سەرپۆش بۆ وەحشیانەترین پرۆسەی سەربازی یا جینۆسایدی کورد وەرگرت. ئەو پرۆسەیە لە (19-02-1988) دەستی پێکرد و تا (06-09-1988) بەردەوام بوو و بە شەش قۆناغ بەرێوەچوو. مەبەست تاڵان و کوشتن و لەناو بردنی کورد لە باشوور بوو بەکاربردنی ووشەی (ئەنفال) خۆی باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی ماڵ و خوێنی کوردیان بە حەڵال زانیوە. ئەو هێرشانە تەواوی ناوچە و شارەکانی (#کەلار#، #کفری#، #دەربەندیخان#، #خانەقین#، دووبز، چەمچەماڵ، قەرەداغ، دۆڵی جافایەتی، #زاخۆ#، #دهۆک#، دەوروبەری #کەرکووک#، دەشتی #کۆیە#، #شەقڵاوە# و #ئامێدی#) گرتەوە و لە ئاکامدا سەد و هەشتا و دوو هەزار کەس لە ژن و پیاو و منداڵی بێ تاوان، لەو پەڕی دڕندەیی بەرەو دەشتە وشکەکانی باشووری عێراق بردران و بەشێک لە ئەوان لە برسان و لە تینویەتی مردن، ئەوانی دیکەش بە زیندوویی خرانە ناو گۆرە بە کۆمەڵەکان و بەم شێوەیە (182000) مرۆڤ شەهید کران، بەبێ ئەنجامدانی هیچ تاوانێک و تەنها لە پێناو کورد بوونیان.
#هەڵەبجە# شارێک کە ناوی تا هەتایە دەمێنێ، تاوانێکی دیکە کە تا هەتایە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکاندا وەک نمونەی چەپەڵترین کاری مرۆڤ دەگوترێت و دەگوترێتەوە. تەنها لە ماوەی چەند خولەکێکدا و لە (16-03-1988) بومبی کیمیایی بەعسەکان، لە جۆری خەردەل و بە بۆنی سێو، پێنج هەزار کەس لە ژن و منداڵ و پیاوانی ئەو شارەی بەرەو بارەگای خودا و بەهەشتی بەرین فڕاند و زیاتر لە دە هەزار برینداری لێکەوتەوە. ئەو بوردمانە نەتەنها بوو بە هۆی ژهراوی بوونی ئاسمان و زەوی ئەو شارە و دەوروبەری، بوو بە هۆی لەناو چوونی هەموو جۆرەکانی ڕووەک و ئاژەڵەکان. تا بە ئەمرۆش زۆرن ئەو کەسانەی کە بە هۆی کاریگەریە نەرێنیەکانی ئەو گازە، ژیانیان لە ڕەنج و ناخۆشیدا بەسەر دەبەن.
ستەم و زۆری بەعس بۆوە هۆکاری ڕاپەرینی گەلی کورد لە (05-03-1991)، ئەو ڕاپەرینە بەعسی بە تەواوەتی لە کوردستان دەرکرد و بەداخەوە پێنەگەیشتوویی جیهان بۆ بە هاناوە هاتنی گەلی کورد، بوو بە هۆی گەرانەوەی ئەو ڕژێمە بۆ هەندێک لە بەشەکانی ئەو هەرێمە. بەڵام بەشەکانی دیکەی باشوور کە بە هەرێمی کوردستان ناسراون، توانیان دامودەزگا و دامەزراوەی حکومەت بۆ خۆی دابمەزرێنێت و تا بە ئەمرۆ بەردەوامە. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پرۆسەی ئازادی عراق لە ساڵی (2003)، کۆمەڵێک گۆری بە کۆمەڵ لە سەرتاسەری عێراق دۆزرانەوە. بە داخەوە زۆربەی قوربانیانی ناو گۆرەکانیش لە گەلی کورد بوون و بەم شێوەیە تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەدوای یەکدا بۆ جیهانیان ئاشکرا دەبوون و بەداخەوە تاوانەکان هۆکاری لەناو چوونی ژمارەیەکی زۆری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بوو.
هاوکات لەگەڵ ڕووخانی بەعس، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دیکتاتۆر لە عێراق نەیەتەوە سەرکار و تاوانەکان دووبارە نەبنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی بەیەکەوە ژیانی باشتر بۆ هاونیشتیمانیانی عێراق لە (کورد، عەرەب و تورکمان) دابین ببێت، گەلی کورد دەوری زۆر کاریگەری دیت لە دامەزراندنەوەی عێراقی تازە و حکومەتەکەیدا و لە نووسینەوەی دەستووری وڵاتدا کاریگەرانە کاری کرد. بە پێی دەستووری تازە، سیستەمی سیاسی لە عێراق بوو بە دیموکراتی فیدرالی و ناوی عێراق بوو بە (کۆماری فێدراڵی عێراق). دەوڵەتی خۆجێیی کوردیش ناوی (هەرێمی کوردستان - عێراق) لێنرا، لە دەستووردا ماف و دەسەڵاتەکانی لە ڕووی (سیاسی، ئابووری، کولتووری و بەرێوەبردن) بۆ دابین کرا. بەڵام ناوچەیەکی بەرفراوان لە خاکی کوردستانی باشوور مایەوە کە تا بە ئێستاش نەکەوتووتە ژێر دەسەڵاتی هەرێم و بە ناوی (ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم) ناو دەبردرێن، ئەو ناوچانە خاکی کوردستانی باشوورن و زۆرینەی دانیشتوانەکانیشی کوردن، بەشێکی کەمیشیان لە نەتەوەکانی عەرەب و تورکمانن.
ناکۆکی لەسەر بەرێوەبردنی ئەم ناوچانە لە نێوان هەرێم و حکومەتی فدراڵ هەبوو و ماددەی (58) لە دستووری کاتی عێراق بۆ چارەسەری ئەم ناکۆکیە تەرخان کرابوو و دواتر لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا گۆڕا بە ماددەی (140)، ئەو ماددەیە مافی گشتپرسی بۆ گەرانەوە بۆسەر هەرێمی کوردستان دەداتەوە بە دانیشتوانی ئەو سنوورە. لەگەڵ ئەمەشدا تا بە ئێستا ئەم ماددەیە بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە و هێشتا بەشێکی مەزن لە خاکی کوردستان لە دەرەوەی بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. تا ئێستا چەند هەڵبژاردنێک بۆ پەرلەمانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دراوە، ئێستا کوردستان خاوەنی دەیان دامەزراوەی حکومەتی و شارستانیە، پێشکەوتنی ئابووریش لە هەرێم بەرەو پێش دەروات. ئاسایش و ئارامیش لە هەرێم بەرقەرارە، بەیەکەوە ژیانی برایانە لە نێوان هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کوردستان، هەرلە (کورد، تورک، موسولمان، مەسیحی و ئیزیدی و ئەوانی دیکە) لە ئاستێکی بەرزدایە.
گەشتوگوزار یەک لەو بابەتانەیە کە بەرەو پێش چوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سروشتی جوان و دڵڕفێنی ئەو ناوچەیە بۆتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران، ئێمە تێدەکۆشین تا بە هۆی ئەو ڕێبەرەوە بنەما و تایبەتمەندیەکانی گەشتوگوزار لە کوردستان بخەینەبەر دیدەتان.[1]
ئەم بابەتە 1,098 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,098 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.140 KB 20-01-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - هونەری پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر ژیاننامە - جۆری کەس - شانۆکار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!