جۆری وشە: گرێی ناوی
زاراوە: زاراوەی سیاسی
عەرەبی: الإرادة العامة
فارسی: خواست همگانی- اردەی عمومی
ئینگلیزی: General Will
واتا: تیۆرییەکە، پەیوەندی تاک و دەوڵەت دیاری دەکات، بنەماکانی دەوڵەت لە بەرانبەر تیۆری کۆن کە سەرچاوەی دەسەڵاتی دەوڵەت وەک (مافێکی خودایی) لە بن دێنێت. بە پێی ئەم تیۆرییە، سەرچاوەی دەسەڵاتی دەوڵەت ئیرادەی گشتی خەڵکە، لە هەر سیستەمێکی سیاسی دا، دەبێ خواستی هەموو هاووڵاتیان لە بوونیادنانی ئەو سیستەمەدا لەبەر چاو بگیرێت.
سەرچاوە: پەرتووکی #فەرهەنگی زانستی سیاسی#
[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 977 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!