جۆری وشە: گرێی ناوی
زاراوە: زاراوەی سیاسی
عەرەبی: الاستعمار الجديد
فارسی: استعمار نو
ئینگلیزی: Neo-Colonialism
واتا: بەهۆی گەشەسەندی ئابووری سەرمایەداری و هەناردەکردنی سەرمایە، بۆ سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی وڵاتانی تر، پەیوەندی وڵاتە پیشەسازییە ئیستعمارییەکان لەگەڵ وڵاتە بچووکانی ناردە ناو قۆناغێکی نوێوە، بەم واتایە وڵاتە پشەسازییە گەورەکان بە ناردنی سەرمایە، میکانیزمی جیهانی نرخ و دانوسانی کەرەستەی خاو، کاڵای دروستکراو، گوشاری سیاسی و ئابووری، وڵاتانی بچووکیان دەچەوساندەوە، بەم شێوازە چەوساندنەوەیە دەوترێت ئیستیعماری نوێ.
سەرچاوە: پەرتووکی #فەرهەنگی زانستی سیاسی#
[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 969 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!