ناو: کەریم
نازناو: کەریم چاوڕەش
ناوی باوک: ئەحمەد
$ژیاننامە$
کەریم ئەحمەد خدر ناسراو بە شێخ کەریم چاوڕەش، لەسالی 1959 لەگوندی چەم سوورخاو سەر بە شارەدێی قادرکەرەم لەدایک بووە.لەساڵی 1978 لەکەرتی (3)ی هەرێمی (5)ی قەرەداخ بوەتە پێشمەرگە. بەشداری ئەم شەڕانەی کردوە (بەرکەل بەردەکەڕ سەرزەل سێوسێنان تەپەعارەب، برایم غوڵام، هەڕێنە.سەیدجەژنی، توکن، عزیزقادر، زنانە، ناوچەی لەک، شارەدێی سەنگاو، شەڕەکانی سەرکردایەتی.دابان هەلاج، قەیوان ماوەت، چەرمەگا.دارە ڕەش، 24چالاکی ڕێگای قادرکەرەم دووز، چالاکی ڕێگای کفری ودووز، شەڕەکانی ئەنفال..تاوەکو ساڵی (1988)چەندین پلەی بریوە لەبەر لێهاتوی ئازایەتی وشارەزای لەشەڕەکاندا.لەوانە(فەرماندەی مەفرەزە جێگری کەرتی یەک فەرماندەی کەرتی یەک لەتیپی 51ی گەرمیان.جێگری تیپی 51ی گەرمیان، .جێگری تیپی59ی حەمرین.دواتر بوەتە فەرماندەی تیپی 51ی گەرمیان)لەساڵی 1988 بۆماوەی ساڵ و نیوێک پارتیزان بوە لەگەرمیان لەڕاپەرینە مەزنەکەدا دەوری باڵای هەبوە بۆڕزگار کردنی کەرکووک، لەساڵی 1991جێگری فەرماندەی هێزی دووی قەرەداخ بوە.دواتر بوەتە ئەندامی قیادەی مەنتیقەی کەرکووک، 1993بوەتە فەرماندەی لیوای تایبەتی کەرکووک، لەپرۆسەی ئازادیدا دەوری باڵای هەبوە لەمەنتیقەی.دووز خورماتو.داقوق.لیلان.قادرکەرەم.دووبراو شەش کەس لەبنەماڵەکەی شەهیدن.سێ جار بریندار بوە.و.سێ جاریش خەڵات کراوە.دووجار لەلایەن بەڕێز مام #جەلال تاڵەبانی#ەوە جارێکیش مەکتەبی سیاسی ئێستاش بە پلەی جێگر وەزیر خانەنشین کراوە.[1]