ناو: فاتیح
نازناو: فاتیح شێخ لەنگەری
ناوی باوک: مەجید
$ژیاننامە$
شەهید (فاتيح مەجید ڕەشيد)ناسراوه به فاتيح شێخ لەنگەری له ساڵی 1956 لەگوندی شێخ لەنگەر سەر بە شارۆچکەی #کفری# له دايک بووه هەر لەسەرەتای لاويەوە هەستی بەچەوساندنەوه کردوه دەربارەی گەڵەکەی بۆيه ساڵی(1978) لەگەڵ شەهيد مەلا قادر پەيوەندی کردوه بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوه وه هەروەها پەيوەندی کردوه بەهيزی پێشمەرگەی کوردستانەوه لە بەرواری #27-11-1980# له هەرێمی پينج (5)ی قەرەداغ و له دروست بونی تيپەکان لەگەڵ تيپی (51)ی #گەرميان# بوەو بەشداری سەررکی کردوه لەسەدا (90)ی شەڕەکانی گەرميان بێ دابڕان بەشداری کردوه لە شەڕەکانی سەرکردايەتی و داستانەکانی #شارباژێر# و #شارەزور# وه هەروەها وەکو هێزی پشتيوانی له شەڕەکانی کوردستانی ئێران دابووه ئالتونان. کونه مشکی.قەبری حه سەن وه ناوچەکانی ڕەبەد و داستانه مەزنەکەی شارباژێر وه له سەرجەم داستانەکاندا دواپلەی جێگری فەرماندەی کەرت بوو تاوەکو ڕۆژگاری ئەنفال له ساڵی (1989)له وڵاتی ئێران ژيانی هاوسەرگيری پێکهێناوه له ژيانی پێشمەرگايەتی (8) برينداربووه له کەناری مەرگ گەڕاوەتەوه چاوی ڕاستی لەدەست داوه وه دەستی
ڕاستی کەم ئەندام بوه وه سێ پەراسوی له دەست داوه زۆر لەمه زياتريشی کردوه. بەڵام ناتوانين هەمووی بنوسين يەکێکه له پيشمه ڕگه (دانەبڕاوەکان) له دوای ڕاپەرينی ساڵی1991 کراوه بەفەرماندەی سەرتيپ وه دواتريش کراوه بەفەرماندهی (5)ی نەوجول له لەشکری کوردستان وه پاشان کراوه به فەرماندەی فەوجی ليوای تايبەت و دواتريش کراوه به جێگری لەشکری گەرميان وە خەڵاتی ئازايەتی و قارەمانيەتی پێ بەخشراوه له لايەن ئه م بەريزانه (کاک #نەوشيروان مستەفا# و کاک #جەبار فەرمان# و کاک عوسمانی حاجی مەحمود کاک شێخ جەعفەر) ئازايەتی و قاڕەمانی شەهيد فاتيح بۆته شانازيەک بۆ هەموو يەکێتی و خەڵکی کوردستان به تايبەتی گەرميان دوا پلەشی فەرماندەی فەوج بوە له پاسەوانی سنوری دياله لەپاش خۆی (5) جگەرگۆشەی بەجێهێشتوه بەناوەکانی (هەکار، کاروخ، کاژاو، ڕێکار و ئالان) مەخابن لەکردەوەيەکی تیروريستیدا لەسەر ڕێگای (نەفتخانه - خانەقين) له ڕۆژی #12-08-2007# لەگەڵ سێ لەهاورێ قاڕەمانەکانی گەشتنە کاروانی نەمران.[1]